$باشووری کوردستان$
- #ڕێبوار تاڵەبانی#، سەرۆکی ئەنجوومەنی پارێزگای #کەرکووک# بەوەکالەت ڕایگەیاند، بڕیاری دادگای کەرکووکی لەبارەی دەستگیرکردنی تەمیز کردووەتەوە، بەوهۆیەشەوە بڕیاری دەستگیرکردنی ڕاگیراوە و دەشڵێت، سکاڵام لەسەر دەستەی دەستپاکیی کەرکووک تۆمارکردووە، چونکە پیشەییانە کارناکەن.[2]
- دوای تۆمەتبارکردنی یەکێتی لەلایەن وەزیری دەرەوەی تورکیا بەوەی گرووپێکی نێو ئەو حیزبە هاوکاری پەکەکەیان کردووە، گوتەبێژی یەکێتی دەڵێت، یەکێتیی ناخوازێ دڵۆپێک خوێن (لە ژێر هەر ناوێک) لە کورد یا تورک و هەر پێکهاتەیەکی دیکە بڕژێت بۆیە پێداچوونەوەی وردتر بەم هەڵوێستەی تورکیا گرنگە و ئاشتی دەپارێزێت.[2]
- بەهۆی قەیرانی ئابوورییەوە ڕۆژنامەی ئاوێنە دەوەستێت.[3]
- دەرنگانی شەوی ڕابردوو، لە شاری #خانەقین#، شەڕوپێکدادان لە نێوان دوو گروپی چەکداری #حەشدی شەعبی# ڕوویداو بەهۆیەوە دوو چەکدار برینداربوون.[4]
- بیناڵی یەڵدرم سەرۆک وەزیرانی تورکیا ڕایگەیاند، وڵاتەکەی 11 بنکەی سەربازی لە هەرێمی کوردستاندا هەیەو ژمارەی سەربازەکانی سوپای تورکیا لە هەرێم بۆ دوو هێندە زیادکردووە.[5]
- بەدروشمی هەوڵێک بۆ داڕشتنەوەی هێڵەکانی داهێنان لە زانستی ژمێریاریدا، گروپی کۆمپانیاکانی فاروق و کۆلێژی تەکنیکی کارگێڕی زانکۆی پۆلیتەکنیکی سلێمانی لە هۆتێل گراند میلینۆم سیمپۆزیۆمێکیان ئەنجامدا.[4]
- فڕۆکە جەنگییەکانی تورکیا بەبیانوی هەبوونی بارەگاکانی #پەکەکە#، سنوری #ئامێدی#ان بۆردومانکرد.[4]
$رۆژئاوای کوردستان$
- فەرماندەی گشتی یەکینەکانی پاراستنی گەل ڕایدەگەیەنێت، پاش ئەوەی ڕاوێژکارە سەربازییەکانیان لە مەنبج ئەرکەکانیان کۆتایی هاتووە، لەئێستادا لەو شارە کشاونەتەوە.[4]
- هێزەکانی هاوپەیمانی نێودەوڵەتی، ئەنجوومەنی سەربازی منبجی لەوە دڵنیاکردووەتەوە کە لەو شارە دەرناچن، بەڵکو لەگەڵ هێزەکانی تورکیا بە هاوبەشی لە باکووری ڕۆژئاوای منبج خاڵی هاوبەش دادەنێن.[2]
- دەوڵەتی تورکیای داگیرکەر و چەتەکانی ناوەندی یەکێتیی ئێزدیەکانی لە #عەفرین# تەقاندەوە.[1]
$دەرەوەی کوردستان$
- شەوی ڕابردوو، گرووپێکی نەتەوەپەرستەکانی سەر بە مەهەپە کە ژمارەیان نزیکەی 100 کەس دەبوو، هێرشیانکردە سەر بارەگای لقی ڕێکخستنەکانی #هەدەپە# لە پارێزگای بۆڵو کە دەکەوێتە باکووری ڕۆژئاوای تورکیا و بارەگاکەیان بەردبارانکرد و ئاگریان لە بەشێکی بارەگاکەدا بەردا و ئاڵای هەدەپەشیان سووتاند.[2]
- چالاکی ئێشکگری ئازادی بۆ #عەبدوڵڵا ئۆجەلان# کە لەبەردەم بارەگای ئەنجوومەنی ئەورووپادا بەرێوە دەچێت، لە هەفتەی 310هەمین دایە.[1]
- وەزیری دەرەوەی تورکیا ڕایگەیاند، ئاگادارین گرووپێکی نێو #یەکێتیی نیشتمانیی کوردستان# هاوکاری #پەکەکە#یان کردووە.[2]
- وەزارەتی گەنجینەی ئەمەریکا لە بەیاننامەیەکدا ڕایگەیاند، لەچوارچێوەی فراوانکردنی سزکانی واشنتۆن بۆ سەر تاران، ئەمڕۆ ناوی 6 کەس و 3 قەوارەی دیکەی ئێرانیان خستە لیستی سزادراوانەوە. وەزارەتی گەنجینەی ئەمەریکا ڕوونیشیکردەوە، سزا نوێیەکانیان گروپەکانی سەر بە ئەنسار حیزبوڵڵا و کۆمەڵەی هانیستای پرۆگرامسازی ئێرانی دەکاتە ئامانج.[6]