ئامادەکردنی: فریاد هەورامی
2018 خوێنەری بەڕێز :
بیر و باوەڕەکان لەسەرەتای دروستبوونی
مرۆڤایەتیەوە تا ئێستا و کۆتایی ژیانی مرۆڤایەتی
لەسەر ئەم هەسارەیە دا پێویستیەکی هەستیاربوون.
ئەگەر لە هەر کۆمەڵگە و نەتەوەیەکدا یەکتر قبوڵکردن و
یەکتری خوێندنەوە و ڕێزگرتنی بیر و باوەڕی یەکتری
ئامادەیی هەبوو، کۆمەڵگە و گەلێکی داهێنەر و پێشکەوتوو
لە هەموو بوارەکانی ژیان فەراهەم کراوە بۆمرۆڤەکان.
بە مەرجێک کە بیر و باوەڕەکە مەبەست و بەرنامەی خزمەت بێ
بە مرۆڤایەتی لە بوارەکانی ژیاندا. بەڵام لە نێو هەر نەتەوە و
کۆمەڵگەیەک بیر و باوەڕەکان ئامانجی باشیان نەبوو و بۆ مەبەستی
تایبەتی بەکار هاتبن، یان بیر و باوەڕەکان یەکتریان نەخوێندەوە
و یەکتریان قبوڵ نەبوو ئەوا کۆتاییەکی ماڵ وێرانکەر و کاولکار و دواکەوتوو
لەسەرجەم بوارەکانی ژیاندا ئایندەی ئەو کۆمەڵگا و گەلە بووە.[1]