گۆڵپارێزی سەرەکی هەڵبژاردەی ئێران و تاکە یاریزانی کوردە بەشداری لەمۆندیالی 2018 ی ڕوسیا بکات.
خەڵکی شاری سەرابیاسی سەر بەپارێزگای #لوڕستان#ە. عەلی ڕەزا لەخێزانێکی ڕەوەندە (کۆچەری) کاری شوانی کردووە دواتر لەپێناو تۆپی پێ لە دەست خێزانەکەی ڕایکردووە، هەموو کارێکی کردووە بۆ بەدەستهێنانی بڕەپارەیەک (پووڵ) بۆ ئەوەی لەتۆپی پێدا خەرجی بکات، لەکارگەی جل و بەرگ و شوشتنی ئۆتۆمبیل و پاککردنەوەی شەقامەکان کاری کردووە، تاکە یاریزانیێکی کوردە کە بەڕاشکاوانە ووتوویەتی (من کوردم)، ئاسۆیەکی گەش چاوەڕێی ئەم یاریزانە تەمەن 26 ساڵانە دەکات، چونکە وەک ڕۆژنامەی گاردیانی بەریتانیا ئاماژەی پێکردووە پێشبینی دەکرێت لەدوای مۆندیال عەلی ڕەزا بیرانوەند بچێتە ڕیزەکانی یانەکانی ئەوروپی، بەهۆی ئەو ئاستە بەرزەی پێشکەشی دەکات.