ناونیشانی پەڕتووک: هونەری چێشتلێنان
نووسین و ئامادەکردنی: #تارا ئەمین سەپان#
چێشتلێنەری ناسراو و لێهاتووی کورد، کۆی ڕەنج و بەرهەمی چەند ساڵەی لە کتێبێکدا کۆ کردەوە.
کتێبی هونەری چێشتلێنان لە نووسین و ئامادەکردنی تارا ئەمین، باس لە شێوازی ئامادەکردنی چەندان جۆر خواردنی کوردەواری و بیانی، بە شیرینی و ژەمە خۆراکی و ساردەمەنییەکانەوە دەکات.
چێشتلێنان لای تارا هونەرە، ئەو پێی وایە دنیای خواردن زۆر لەوە قووڵترە کە بە ڕووکەش دەردەکەوێت. بۆیە بەردەوام بەدوای زانیاری زیاتر لەسەر خواردن دەگەڕێت و هەوڵی بەرەوپێشچوونی تواناکانی دەدات، هەروەها لە بارەی ئامانجی بڵاوکردنەوەی کتێبەکەی گوتی: حەز دەکەم ئەوانەی گرنگیی بە خواردن دەدەن، سوود لەو کتێبە ببینن و لە نزیکەوە بیانناسم. [1]