دەوڵەتی تورک بۆئەوەی، کە بەرهەمی زەیتوونی #عەفرین# بفرۆشێتە وڵاتی ئیسپانیا ڕێککەوتنێکی بەچەتەکان و 'مەجلیسی هەرێمی' واژۆکردووە.
بەپێی ئەوڕێککەوتنە بەرهەمی زەیتوون بەبری 22میلیۆن دۆلار ڕادەستی مەجلیسە دەستکردەکەی ئەنکارا دەکرێت.
کانتۆنی عەفرین، کە لەلایەن دەوڵەتی تورک و چەتەکانەوە داگیرکراوە، زیاترلە 80٪ دانیشتوانەکەی بەناچاری ئاوارە بوون و دەسەڵاتی تورکی داگیرکەر و چەتەکانی دەستیان گرتووە بەسەر باخە زەیتوونەکانی عەفریندا ودەیفرۆشنە ئیسپانیا.
دەوڵەتی تورک، بۆ ئەوەی کە زەیتوونەکانی عەفرین بفرۆشێتە ئیسپانیا، لەنێوان چەتە و مەجلیسی هەرێمی عەفرین، کە دەستکردی تورکیان، ڕێککەوتنێکی واژۆکردووە.
چالاکێکی هەرێمی لە عەفرینەوە ڕایگەیاندووە، کە دەوڵەتی تورک، بەو ڕێککەوتنە بەنیازە تالانکردنی زەیتوونی عەفرین بشارێتەوە، وتوشییەتی: مانگی ئەیلوولی ڕابردوو لەنێوان دەزگای هەواڵگری میت، بەرپرسی بڕیارگەی هەرێمی سوپای ئازادی سووریا 'هەیسەم ئەل هافیسی' و شاندێکی سوپای ئازاد-دا کۆبوونەوەیەک ئەنجامدرا و بڕیاریان لەسەرتاڵانکردنی بەرهەمی زەیتوونی عەفرین داوە و ئەمەیان وەک پرۆژەی مەجلیسی هەرێمی دیاری کردووە، ئەم کۆبوونەوەیە لەپێناو پێدانی پارە و باج بە سوپای ئازاد و ڕادەستکردنی دەروازەی سنووری ئەنجامدراوە.
' بیفرۆشنە ئیسپانیا'
لە کۆبوونەوەکەدا بڕیاردراوە، کە زەیتوونەکانی عەفرین لە شاری هاتای تورکیادا کۆبکرێتەوە و لەوێ ئامادەبکرێت و دواتربفرۆشرێتە ئیسپانیا، داوا لەسوپای ئازاد کراوە، کە کۆبوونەوە و فرۆشتنی زەیتون بەئیسپانیا بەنهێنی بمێنێتەوە وئەوانیش بەڵێنیان داوە، کە دەروازەیەکی سنووری لە جندرس بکرێتەوە و ڕادەستی سوپای ئازادبکرێت.
'چەتەکان لەبری 22میلیۆن دۆلار زەیتوونەکان ڕادەستی مەجلیسی هەرێمی بکەن'
دەوڵەتی تورک، بەنیازە لەڕێگەی ئەم ڕێککەوتنەوە شەرعیەت بە تاڵانکردنی زەیتوونی عەفرین بدات و دەوترێت، بەلانی کەم 80 میلیۆن دۆلارقازانج بکات، ڕێککەوتنەکە بەچاودێری بەرپرسانی میت لەنیوان چەتەکانی سوپای ئازاد و مەجلیسی هەرێمی عەفرین واژۆکراوە، بەپێی ئەوڕێککەوتنە، سوپای ئازادی سووریا لە بری 22میلیۆن دۆلاردا تەواوی بەرهەمی زەیتوونی عەفرین ڕادەستی مەجلیسی هەرێمی بکات.
بەپێی ئەو ڕێککەوتنە، داهاتی زەیتوونە تاڵانکراوەکانی عەفرین لە ڕێگەی مەجلیسی هەرێمی عەفرین لە بانکەکانی پی تی تی و بانکی زەراعەت دادەنرێت.[1]
#09-11-2018#