یاسین دەربەندی
ناوی تەواوی (یاسین مەولود عەوڵڵا) ناسراو بە (یاسین دەربەندی) لە (14/5/1976) لەشاری #هەولێر# لەدایکبووە بە بنەچە خەڵکی گوندی (#دەربەندی گۆمەسپانێ#)ی شارەدێی (#پیرمام#)ی شارۆچکەی (#شەقڵاوە#)ی شاری هەولێرە، نازناوەکەی (دەربەندی) لە گوندەکەی باب و باپیرییەوە هاتووە.
لە تەمەنی (15)ساڵیدا لە ڕاپەڕینە مەزنەکەی بەهاری (1991)ەوە دەبێتە پێشمەرگە لەریزەکانی (#یەکێتیی نیشتمانیی کوردستان#) ساڵی (1992) بەشداری خولی (مەشق و ڕاهێنان)ی کردووە لەسەرچەکی دۆشکەی (14/5)ملم بەئاستی (زۆرباش) دەرچووە، ساڵی (1994) بووە بە (بەراد)ی دۆشکەی (14/5 و12/5)ملم، ساڵی (1995) پلەی پێشمەرگایەتی بەرز دەکرێتەوە بۆ (فەرماندەی کەرت) و لەکۆتایی ساڵی (1996) دەکرێتە فەرماندەی (تیپ) و ساڵی (1998) لە تەمەنی (22)ساڵیدا دەکرێتە فەرماندەی (هێزی یەک لەفەرماندەی #کۆیە#).
لەسەرەتای ساڵی (1999) بەشداری خولی سەربازی پێکراوە لە کۆلیژی سەربازی (#قەڵاچوالان#) لە18/8/1999بە ئاستی (باش) خولەکەی تەواوکردووە و پلەی سەربازی (ملازم)ی پێ بەخشراوە، ساڵی (2001) کراوە بە (جێگری لەشکر) لە فەرماندەی کۆیە.
لە4/12/2001 بەشداری خولی پلەبەرزکردنەوەی کردووە لە کۆلیژی سەربازی (قەڵاچوالان) لە (16/7/2002) بەئاستی (باش) خولەکەی تەواو کردووە و پلەی (نەقیب)ی سەربازی پێدراوە و دوای پرۆسەی ئازادکردنی ئێراق ساڵی 2003 بووە بە فەرماندەی (سریەی یەک) لە فەوجی یەکی کۆیە، لەساڵی (2005) بووە بەجێگری فەرماندەی فەوجی کۆیە و لە (1/4/2006) پلەکەی بووە بە (ڕائید) و لە (21/3/2011) دەبێتە (موقەدەم).
لەشەڕی دژ بە (داعش) لە16/2/2015 بە بڕیاری فەرماندەی گشتی هێزەکانی 70 لە لیوای (126)ی کۆیەوە دەگوازرێتەوە بۆ سەر میلاکی لیوای 114ی #کەرکووک# وەک فەرماندەی فەوجی (3)ی لیوای 114دەست بەکاردەبێت تاکۆتایی شەڕی نەگریسی تیرۆرستانی داعش له و نێوەندە لە21/3/2015 پلە سەربازییەکەی دەبێتە (عەقید).
یاسین دەربەندی لەژیانی پێشمەرگایەتی (2)دوو جار برینداربووە لەژیاننامەکەی دەردەکەوێت کە هەموو پلە سەربازی و پێشمەرگایەتیەکانی لەکاتی شەڕەکاندا وەرگرتووە چ ئه و شەڕانەی ڕووبەڕووی یەکێتیی نیشتمانیی کوردستان بونەتەوە یان ئه و شەڕانەی بۆ پاراستنی دەسکەوتەکانی حکومەتی هەرێمی کوردستان و خاکی کوردان بوون، یاسین دەربەندی ئێستا فەرماندەی (فەوجی سێی لیوای 114)ی هێزەکانی پێشمەرگەیە.