$باکووری کوردستان$
- سەربازانی دەوڵەتی تورک لە شارۆچکەی مسرجێ لە پارێزگای #سێرت# 13 کەسیان دەستگیرکرد.[2]
$رۆژهەڵاتی کوردستان$
- #مەسعود شەمس نژاد#، پارێزەری کوردی خەڵکی شاری #ورمێ# بە تۆمەتی پرۆپاگاندە دژی نیزام و هەوڵدان دژی تەناهی نەتەوەیی لە لایەن لقی 3ی دادگایی ئینقلابی ئەو شارە بە 6 ساڵ زیندان مەحکووم کرا.[5]
- هاووڵاتییەکی کورد بە ناوی مەحەمەد سەلیمی تەمەن 31 ساڵ، کوڕی جەلال، لە بەخشی سیروان سەر بە شاری #سنە#، لە لایەن هێزە ئیتلاعاتییەکانەوە دەسبەسەر و بۆ شوێنێکی نادیار گواستراوەتەوە.[5]
$باشووری کوردستان$
- جارێکی دیکە بەشێک لە سێ یەکەمەکانی زانکۆ و پەیمانگاکانی هەرێم بۆ ساڵی (2015-2016) خۆپیشاندانیان دەستپێکردەوە و ڕێگەی بەردەم ئەنجومەنی وەزیرانیان لە #هەولێر# داخست.[1]=KTML_ImageCaption_Begin==KTML_StyleDiv=width:30%;height:20%;float:right;=KTML_ImageCaption_Target_Link=https://www.kurdipedia.org/files/relatedfiles/2019/182381/0010.JPG=KTML_ImageCaption_Title=وێنەی ڕۆژ: 11-02-2019، شاخەوانی سۆران و کەرکووک لەسەر چیای حەسەن بەگ=KTML_ImageCaption_CaptionStyle=000000=KTML_ImageCaption_Caption=وێنەی ڕۆژ: 11-02-2019، شاخەوانی سۆران و کەرکووک لەسەر چیای حەسەن بەگ=KTML_ImageCaption_End=
- سەرلەبەیانی ئەمڕۆ دوو تەرم لە نزیک شەقامی پشتێنەیی #کەلار# دۆزراونەتەوە کە خەڵکی ڕۆژئاوای کوردستانن و پێدەچێت بەهۆی غازەوە خنکابن.[3] ئەو دوو کەسە کرێکار بوون و ناویان 'موسا سەبری منجی، جودی فارس سەبری-یە'، و دانیشتوی کامپی ئاوارەکانی شارەدێی #عەربەت#ی سەربە پارێزگای #سلێمانی#ین.[4]
- بەپێی ئەو ڕێککەوتنەی لەنێوان لیژنەکانی وەزارەتی بەرگری و پێشمەرگەدا هەیە، سەر لەبەیانی ئەمڕۆ هێزێکی پێشمەرگە لەسەر ڕێگەی #کفری# نزیکەی 7 کیلۆمەتر چوونەتە پێشەوە بۆ ناو دوو ڕەبیەی پێشووی خۆیان (پێش #16ی ئۆکتۆبەر#) لەنزیک گوندی قۆری چای.[1]
- ئەمڕۆ لە کاتژمێر 07:30ی بەیانیدا لە لێلیکانی ناوچەی #برادۆست# لە باشووری کوردستان شەڕ لە نێوان هێزەکانی گەریلای #پەکەکە# و سەربازانی سوپای تورکدا ڕوویدا.[2]
- شەوی ڕابردوو خانووی دوو خانووی دوو خێزانی کورد لە گوندی دارا-ی سنوری شارۆچکەی #خانەقین#ی پارێزگای دیالە لەلایەن داعشەوە سوتێندرا.[4]
- لە #کەرکووک# لە گەڕەکی شوراوی یەک، نارنجۆکێک خرایە ماڵی موقەدەم فەرهاد مەحمود، کە بەڕێوبەری بنکەی پۆلیسی ئازادییە، جگە لە زیانی ماددیی، زیانی گیانی بە دواوە نەبووە.[4]
$دەرەوەی کوردستان$
- پەرلەمانتارانی پارتیی دیموکراتیی گەلان (#هەدەپە#) بە ئامادەبوونی #پەروین بوڵدان# و #سەزای تەمەلی# هاوسەرۆکی گشتیی هەدەپە، سەرەڕای ڕێگریی پۆلیسی تورکیا، لە مەیدانی تەقسیم-ی ئیستەنبووڵ دژی گۆشەگیریی سەر ئیمڕاڵی خۆپیشاندانیان کرد.[2]=KTML_ImageCaption_Begin==KTML_StyleDiv=width:20%;height:20%;float:left;=KTML_ImageCaption_Target_Link=https://www.kurdipedia.org/files/relatedfiles/2019/182381/0017.JPG=KTML_ImageCaption_Title=لە تۆڕە کۆمەڵایەتییەکانەوە: 11-02-2019=KTML_ImageCaption_CaptionStyle=000000=KTML_ImageCaption_Caption=لە تۆڕە کۆمەڵایەتییەکانەوە: 11-02-2019=KTML_ImageCaption_End=
- سەرۆکی ئەمریکا دووبارە دڵنیاییدا لەوەی لە ماوەیەکی زۆر نزیکدا 100%ی ئەو ناوچانە کۆنترۆڵدەکەنەوە کە #داعش# گرتبووی و دەستدەگرن بەسەر هەموو ئەو دەستکەوتانەی هەیانبووە لە سوریا.[1]
- لە ناوچەی چەکمەکۆی ئیستەنبووڵ کۆپتەرێکی سەربازیی تورکیا کەوتە خوارەوە. پارێزگاری ئیستەنبووڵ ڕایگەیاند 4 سەرباز مردوون.[2]