سەماوار؛ سەماوەر
فارسی: سماور
ئێمەی کورد هەر لە دێر زەمانەوە لە بواری کەلەپوور و فۆلکلۆر و کەرەستەی کۆن و لە مێژینە زۆر دەوڵەمەندین و هەمیشە شانازی بەو ڕابردووەش دەکەین کە ساڵانێکی زۆرە لە دوای خۆمان جێمان هێشتووە، ئەگەرچی ئەو کەرەستانەش بیرۆکەی ئێمەش نەبن لە کەسانی دیکە بۆمان مابێتەوە جا لەنێو ئەو کەرەستانەی کە لەسەردەمی زوو تا بە ئەمڕۆش دەگات باب و باپیرانمان بە کاریان هێناوە و سوودی زۆریان لێ بینیوە و هەمیشە لەبەر چاوان بوەسەماوەری جوان و ڕەنگیە کە هەمیشە بووکی جوان و ڕازاوەی نێو کۆڕ و مەجلیسی کوردەواری بوە و هەموو کات و ساتێک بە بایەخەوە سەیر کراوە و جۆش دراوە، بۆیە لە هەموو ماڵێک و هەتا چایخانەکاندا هەبوە و لە ئێستاشدا لە زۆر ماڵ و شوێنە تایبەتی و گشتیەکاندا بەرچاو دەکەون و دیمەنێکی جوان و قەشەنگیان هەیە، بەڕاستی سەماوەر پێویستیەکی هەرە گرنگ و بەرچاوە بۆ دێمکردنی چایەکی گەرم و بە لەزەت، هەرە بۆیە سەرەتا لە گووند و دێهاتەکانی کوردستان و لە دیوەخانی ماڵە ئاغا و بەگزادەکان و هەتا ئەوە کاتنیشدا هەبوە و هیچ ماڵێک نەیتوانیوە دەست بەرداری بێ و بێ سەماوەر هەڵبکات بۆیە دەبینین پیاوە بەتەمەن و دنیا دیدەکان ئەوەمان بۆ دەگێڕنەوە و دەڵێن ماڵی بێ سەماوەر وەک ئاشی ئاو لێبڕاو وایە و جۆرە کەموکورتیەکی پێوە دیارە ئەوانەی چای سەماوەریان خواردۆتەوە دەزانن چ تامێکی خۆشی هەیە و مرۆڤ لە خواردنەوەی تێر نابێ، چونکە چای سەماوەر لەسەر خۆ دێم دەکێشێ و بە هەڵم دەمدەکات و زۆر خۆشە مەگەر هەر چای سەر خەڵووز تامی وەک ئەو بێ بە تایبەتی ئەگەر بۆن و بەرامی هێل و دارچین و گوڵە چای تێدا بێت. [1]
دڵم هەر وەک سەماوەر پڕ لە جۆشە
خەریکی سۆز و گریان و خرۆشە
بە دایم چاوەڕێگە و ئینتیزاری
نەسیمی چاوی چاکەی چا فرۆشە
ناری
تێبینی: کوردیپێدیا بەهیوایە تەواوی وشە و دەستەواژە کوردییەکانی هەموو شێوەزمانەکان بە پێناسی ڕێزمانییان و خستنە ڕستەیانەوە کۆبکاتەوە و وێنەی پێویستیش بۆ زۆریان پەیدابکات، تکایە یارمەتیی کوردیپێدیا بدە...
ئەم بابەتە 2,318 جار بینراوە
ڕای خۆت دەربارەی ئەم بابەتە بنووسە!