هێمن قەرەداغی
نەخشەسازی بەرگ ئارام عەلی
تیراژ 1000 دانە
ژمارەی لاپەرە 132
ئەندازە 13سم 20سم
نووسەر لەپێشەکیدا دەڵێت : یەک هەناسە جۆرێکە لە شیعر، ئیش لەسەر دوو دۆخی دژبەيەکی فەرامۆشکراو دەکات، دوو دیوی ئازار بەخش وچێژبەخشی فەرامۆشیی، دیوێکیان ئەوەیە کە فەرامۆشکراوەکان ئەگەرچی نابینرێن، نابیسترێن، بەریانناکەوین، بەڵام هەن، قەشەنگ وتراژیدیی وقووڵ ئامادەن، لەسوچێکی دونیادا بێدەنگ نووستون، بێ سەدا مردوون، بێدەستلێدان دانیشتوون، ئەوان دیوە نەبینراوە نەبیستراوە دەستلێنەدراوە پەنهانەکەی وجودن
ئەوە تۆیت کە نایانبینیت، بۆنیان ناکەیت، نایانبیستیت، جارێکیتر چاوبگێرە، دەست بکوتە، گوێ هەڵخە، هەزاران فەرامۆشکراوی قەشەنگ وبرینداربێدەنگ لەولاوە کەوتوون
نەبوو مانای وانییە وجودی نییە کێ دەنگی دڵشکانی بیستووە؟ کێ خورپەی دڵی مێروولەیەکی هەست پێکردوە؟ کێ گوێی لە هاواری مەرگی شەهیدێکی ڵاڵ بووە؟ لەناو ئەوهەموو دارە بەردارەی ژیاندا کێ خەیاڵی لای زردارەکانە ؟
یەک هەناسە ڕامانە لە دیوەکەی تری وجود [1]