نووسەر و لێکۆڵەر ئاوات ئەبوبەکر ئەحمەد لە ساڵی 1971 هاتۆتە دنیاوە
خوێندنی سەرەتایی و ناوەندی و پەیمانگای مامۆستایانی لە شاری سلێمانی تەواو کردووە.
بڕوانامەی بەکالوریۆسی لە شاری کەرکووک لە پەروەردەو دەرونناسیدا وەرگرتووە.
بەرهەمە چاپکراوەکانی بریتین لە:
ئەسرینەکانی سەدەی بیستەم؛ شەش بەرگ
شکۆنامە
گەورە بانگخوازی کورد؛ کاک ئەحمەدی شێخ
مودەریسنامە
رێبەری قۆناغی ئامادەکردن بۆ مامۆستایانی پۆلی یەکەم
ئەلف و صەلەوات
گەورە بانگخوازانی کورد (مەولاناخالید و شێخ موحسینی گاپیڵۆنی)
مێژوی قورئانی پیرۆز
مامۆستای نەمر مەلاکاکە حەمەی سیفوڵا
مامۆستای هەموان ئیبراهیم ئەمین باڵدار
داستانی حەڤدە شەهیدەکەی قڕگە
سەرجەم بەرهەم و بابەتەکانی مامۆستا نەجمەدینی مەلا.
وە لە چەندین گۆڤار و ڕۆژنامەدا نوسینی بڵاوکردۆتەوە
ئێستا(2019) سەرپەرشتیاری پەروەردەی زمانی کوردیە لە پەروەردەی ڕۆژهەڵات
ئەندامی لیژنەی دانانی کتێبی خوێندنی کوردی پۆلی یەکەمە لە وەزارەتی پەروەردە.