=KTML_Red==KTML_Bold=سیخوڕ، جاش، خۆفرۆش=KTML_End==KTML_End=، داردەستی بەعسیەکان لە شاری هەولێر
مەمۆ ناوی (مامەند ئیسماعیل ئیبراهیم) ە بە (مەمۆی سمایل کسێری) مەشهورە و لە عەشیرەتی (کەلهور)ە و دایکی لە عەشیرەتی (زراری) یە، خەڵکی دەشتی هەولێرە و لە دایک بووی سالی (1950) یە، ئاستی خوێندنی شتێکی ئەوتۆ نەبوو لە قۆناغی سەرەتایی یان لە ناوەندی وازی لە خوێندن هێناوە. خانەوادەی مەمۆ لە هەشت کەس پێکهاتبوو. مام سمایل کسێر باوکی مەمۆ کابراێکی هەژارو نەدار بوو، دەگوترا لە هۆزی کەلهوڕە. دایکی مەمۆ ناوی عەیشێ بوو، لە هۆزی زراری بوو. مەمۆ دووبرای بەناوەکانی ڕەشۆ و قوشە (خورشید)، هەروەها سێ خوشکی بەناوەکانی 'غەزال' و 'کارێ' و 'باغە' هەبوو. مەمۆ تا پۆلی پێنجەمی سەرەتایی خوێندبوو
بەحوکی ئەوەی خزمەکانی سەروکاریان لەگەل (حشع) هەبوو، ئەویش خۆی لەناو ڕێخستنەکانی ئەو حیزبە دەدۆزێتەوە بە هۆکاری تەمەنی گەنجی و تا ڕادەیەکیش خوێندەواری لە کاری حیزبی بەرەو پێش دەڕوات تا پلەی ئەندامیەتی (قەزا) و دواتر دەنێردرێتە دەرەو بۆ دەورەی حیزبی کە دەگەرێتەوە دەکرێ بە ئەندامی (محەلی هەولێر) و وابزانم لە ساڵی 1977 بەرپرسیارێتی (قەزای کۆیە) پێدەسپێردرێ.
(19) نۆزدە کەس واتە ئەوانەی بەیەک پەروەندە (ملف) لێکۆلینەوەیان لەگەڵ دەکرا و دواتر حوکم دران نەک هەموو ئەوانەی (مەمۆ) بەگرتنی دان , یان بووە هۆی شەهیدکردنیان کە ژمارەکە زۆر لەوە زیاترە، بەڵام مەبەستی ئێمە هەر ئەو کۆمەڵە هاوڕێیەیە کە بەیەکەوە و بە کردەیەکی ئەمنی زۆر گەورە کە لەلایەن (ئەمنی عامەی بەغدا) پلانی بۆ دانرا و جێ بەجێ کرا بە هاوکاری (ئەمنی شیمالی) لەناو شاری هەولێر لە ئێوارەی (11-11-1984) لە گەڕەکی عەدالە بە دەستی (مەمۆی خيانةکار) و بە هاوکاری خەڵکی دیکە تەسلیم کران کە ئەوانیش :
مەفرەزەی هەولێر
1- عەباس محەمەد ئومر (عەباس)
2- کاکل محەمەد ڕەسول (بڕیار)
3- ئەدهم عەسمان محەمەد (داود)
4- فازل سەعدی بەهادين (سەرباز)
5- تالب یابە محەمەد (عادل)
6- عەبدولقادر عوزیز قادر
7-عوبدولحمید عوبدولقادر ئەمین
8- عەلاء حسێن عەلی
مەفرەزەی بەرانەتی
1- عەباس عەبدوڵا خزر (سەرباز)
2- جەعفەر عەلی خزر (رێبوار)
3- سەلاح ئەحمەد عەلی (دلۆڤان)
4- کەمال شێخ محەمەد قادر (دڵشاد)
5-شێرزاد مەجید محەمەد
6- عەلی عوسمان محەمەد
7- فەهد ئەلیاس هورمز (فەرهاد)
8- زوهێر بەهنام ئووسا (نەبەز)
9- موسا یونس گزار (فیکرت)
رێکخستن
1- عەبدوڵا ئیسماعیل عەبدوڵا
2- یەحیا عوسمان محەمەد
شایانی باسە کە چوار لەو هاوڕێیانە لە کاتی دەستگیرکردنیان شەهید دەبن کە (هاوڕێ عەباس)هەر بە خواردنەوەی دەرمانە بێهۆشکەرەکە دەکەوێ و گیان لە دەست دەدات, (هاوڕێیان سەرباز، عادل، عەبدولقادر) بەشێوەی شەڕ و پێکدادان بە چەک شەهید دەبن, بە گوتەی سەرۆکی (بەناو دادگا) کە لە کاتی بڕیاری دادگا خوێندبوویەوە.
هاوڕێیانی دیکەش یازدەیان حوکم دران بە لە سێدارەدان و چواریشیان بە زیندانی هەتاهەتایی دواتر بەر لێبووردن کەوتن و بەردران. [1]