نووسینی : کریستینا کۆیڤونەن
وەرگێڕانی: لەنجە ئەحمەد و زاگرۆس ئەحمەد
چاپی یەکەم 2019
کتێبێکی چاپکراوی ئێمە، دێتە ناو کتێبخانەی کوردییەوە. خوێنەری ئازیز...
ئەم کتێبە لێکۆڵینەوەیەکی بەراوردکارانەی لێکۆڵەر و کوردناس، بەریز خاتوو (کریستینا کۆیڤونەن)ە. باس لەپرۆسەی جینۆسایدی کورد دەکات لەسەر دەستی ڕژێمە ناسیونالیستە فاشیستەکانی تورکیی و عەرەبیی لە عێراق و تورکیا و، ئەو بنەما و لیکچوونانە شیدەکاتەوە کە ئاکاری کوردکوژانەی ئەو دوو سیستم و دەوڵەتە لە تورکیا و عێراق لە دوو قۆناغی مێژوویی جیاوازدا نەخشاندوویانە.
ئەم کتێبە لەلایەن خاتوو لەنجە ئەحمەد و زاگرۆس ئەحمەدەوە کراوەتە کوردیی.
لەلایەن پ.د. یاسین سەردەشتی، پێشەکی بۆ نوسراوە.