من شێخ ئەنوەر ژیاننامەی خۆم بەم شێوەیەیە: ناوم ئەنوەر شێخ حەیدەر شێخ تەها یە، لەگوندی عازەبان لەساڵی 1960 لەدایک بوم.
ساڵی 1963 دوای سوتانی ئاوایەکەمان لەلایەن زەعیم سدیق، دایک وباوکم هاتونەتە سلێمانی بویین بەشاری کوڕی گەورەی باوک ودایکم بوم.
من لە 1966 لەبەرخاتری باوکم کە ئەوساڵە باخەوانی باخەکەی نوری بەگی ڕەحمەتی بو لەقەرەتۆغان بەناوی کانی ماسی، وەرگیرام لەپۆلی یەک بۆساڵی دووەم گوێزرامەوە بۆ قوتابخانەی دەرگەزێن و من لەوێ سەرەتایم تەواوکرد.
پاشان لەناوەندی جمهوری و دواتر لەناوەندی ئازادی ناوەندیم تەواوکرد.
تاپۆلی پێنج لەئامادەیی ڕۆشنبیر بەردەوام بووم ئیتر لەقوتابخانە دابڕام جاریکی تر نەم توانی بەردەوام بم.
ساڵی 1972 باوکم وەفاتی کرد و دایکم بە هەژاتی خۆم و هەردووبراکەمی پێگەیاند.
ساڵی 2018 دایکیشم وەفاتی کرد، واتا جارێکی تر بەسەری سپیەوە ئێمەی هەتیوکردەوە.
من لەژیانی خۆم هەرچی کاروکاسبیەکردومە باوەڕناکەم هیچم بەجێ هێڵابێ.
لە قۆناغی سەرەتاییەوە هەرچیم دەسکەوتبێ لەکتێب هەر لەڕۆستەم زۆراب و ئەمیر ئەرسەلانەوە دەستم پێکردوە هەتا ئێستا(2019) بەردەوامم لەخوێندنەوە.
دوای ئەوەی 58 ساڵ.. لەتەمەنی پڕئەسرینم.. بەڕێکرد توانیم بەیەکجاری ببم بەهاوڕێی کتێب و کتێبخانەیەکی گەڕۆکم دروستکرد و ئێستا بەشارو شارۆچکەو گوندەکانی کوردستاندا ئەگەڕێم و خۆمم سەرقاڵ کردوە.
جارێ خەبەری مەرگم نیەو نازانم کەی بۆی دەرئەچم من زۆر خۆشبەختم هاوڵاتیانم زۆرڕێزلەکارەکەم دەگرن. منیش بەم سەری سپیەوە لەخزمەتیاندام و زۆرسوپاس گوزارم.