نووسینی
مەریوان وریا قانع
بە پێوەری هەژارترین وڵاتانی دونیا، کوردستان لە یەک کاتدا هەم سۆماڵەو هەم کالیفۆرنیا، سۆماڵی هەژارە تازەکانی دوای ڕاپەڕین و کالیفۆرنیای ملیۆنیرە تازەکانی هەمان قۆناغ، ڕەگە کۆمەڵایەتی و سایکۆلۆژییەکانی نائومێدی لە کوردستاندا لە ناو ئەم گەشە کردنە شیزۆفرینییە دوو فاقەدایە کە وڵاتەکەی بە شێوەیەکی شاقوڵی بۆ دوو دوونیای ناکۆک و دژ بەیەک دابەش کردووە، دوو دونیا، ئەوەی بەیەکیانەوە دەبەستێتەوە ڕقی گەورەی هەر بەشێکیانە لەوی تریان..