د. ئەحمەد عەلی حەمە بابان و نازەنین عوسمان محەمەد و نەزیرە ساڵح محەمەد
قۆناغی منداڵی لە گرنکترین قۆناغەکانی ژیانی مرۆڤە، ئەمە تەنها مەبەست پێی ماوەی ئامادەکردن نیە بۆ داهاتوو، بەڵکو ئەوە ژیانی ئێستایەتی کە پێیدا تێپەڕدەبێت و دەبێتە بنچینەیەک بۆ داهاتووی، چونکە پەروەردەکردنی تەمەنی پێش چونە خوێندنگە کەسایەتی و داهاتووی مرۆڤ دیاری دەکات، هەر چەندە ئەمە مانای ئەوەنیە کە هەرگیز نەتوانرێت جارێکی تر لە پەروەردەی قۆناغی دواتری چاکسازی بۆ بکرێت وەک هەندێک لە زانایان بۆی دەچن، چونکە مرۆڤ بونەوەرێکە شایەنی گۆڕانە. بەڵام باشتر وایە بەهاوکاری خێزان و دەزگا پەروەدەییەکان هەر لەسەرەتاوە هەوڵا بدرێت مرۆڤێکی تەواو و دەروون دروست و سەرکەتوو لە گشت بوارەکانی ژیان بەرهەم بهێنرێت.
تیۆریە دەروونیی و پەروەردەییەکان جەختدەکەنەوە لەسەر گرنگی شەش ساڵی سەرەتایی لە تەمەنی منداڵ و کاریگەری لەسەر کەسایەتی تاک لەماوەی ژیانیدا، ئەنجامی زیاتر لە سەد توێژینەوەی هاوچەرخ لە ولایەتە یەکگرت وەکان کراوە دەربارەی کاریگەری ئەو شارەزاییانەی کە منداڵا ڕووبەروویان دەبێتەوەو بەسەریدا گوزەردەکات لە تەمەنی سەرەتایی ژیانیدا، توێژینەوە کە لە ڕێی ئەنجامەکانەوە جەخت دەکەنەوە لەسەر پێویستی بەرنامەیەکی نەخشە بۆداڕێژراوی پەروەردەیی سەرەتای منداڵی کە لەرێی ئەم بەرنامەیەوە زانیاریو شارەزاییوا بەمنداڵا ببەخشێت کە گونجاوبێت لەگەڵا تواناو تایبەتمەندیی و پێداویستییەکانی.[1]