نووسەر و چالاکون، کازم ئەحمەد سەدرەدین (کازم جەباری)، لەدایکبووی ساڵی (1988)ی ناوچەی (جەباری)یە، کوڕی ئەحمەد سەدرەدینی ئەنفالکراوە.
دەرچووی بەشی (جوگرافیای زانکۆی سلێمانی، کۆلیژی پەروەردەی کەلار)ە، بۆ ساڵی خوێندنی (2011 بۆ 2012).
لە ساڵی (2004) دەستیکردووە بە کاری ڕۆژنامەنووسی، وەک پەیامنێر، لە بوارەکانی میدیای (بینراو، بیستراو، نووسراو)، کاریکردووە.
بابەت و وتارو لێکۆڵینەوەی لە چەندین گۆڤار و ڕۆژنامە بڵاوبووەتەوە، وەک دەستەی نووسەران لە ڕۆژنامەی (داهێنان)، کە ڕۆژنامەیەکی قوتابی و خوێندکاری بووە،
هەروەها ساڵنامەی (ئەنفالنامە) کە تایبەت بووە بە ئەنفال، کاریکردووە، ئێستاش توێژەرو دەستەی نووسەرانی گۆڤاری (ئەنفالناسی)یە، کە تایبەتە بە توێژینەوە لەسەر ئەنفال و جینۆساید.
خاوەنی لێکۆڵینەوەیەکی زانستییە بەنێوی (جوگرافیای کەلتووری ناوچەی جەباری)، لە ساڵی (2013)، لە دوتوێی پەرتووکێکدا چاپکراو بڵاوکراوەتەوە.
لە ساڵی (2012)وە، وەک مامۆستا وانە دەڵێتەوە.
خێزاندارەو ئێستا (2019)باوکی کچێکە بە ناوی (پەریا)
دوو پەرتووکی تری ئامادەیە بۆ چاپ
1. پەرتووکی هۆنراوەی (جەنگساز)، پەرتووکێک تایبەت بە هۆنراوە.
2. پەرتووکێکی تایبەت بەکارە ڕۆژنامەوانییەکانی نووسەر، بەناوی (نەشتەرگەرییەکە، کەی تەواو دەبێت !)، کۆمەڵە وتار و کۆ دیدار.
ئەوەش زیاد بکە،
ساڵی 2019 توێژینەوەیەکی بەناوی لەپەراوێزی ئەنفالی سێدا، گوندی کوڵەبان بە نموونە لە شێوەی پەرتووک لە چاپدایە.[1][2]