$باشووری کوردستان$
- ئەمرۆ حزب و لایەنە کوردستانیەکانی شاری #کەرکووک# لەسەر ئاستی پەیوەندییەکان لە سەنتەری ڕۆشنبیری کەرکووک کۆبوونەوە بۆ تاوتوێ کردنی ئەم بارودۆخەی ئیستای کەرکووک و ئەو نادادپەروەریەی بەرامبەر کوردانی کەرکووک دەکرێت بەتایبەتی پەراوێزخستنی کورد لە دامەزراندنەکانی شارەکە، پاش کۆبوونەوەکە لایەنە کوردستانیەکانی کەرکووک بڕیاریاندا خۆپیشاندانی سەرتاسەری ئەنجام بدەن دژ بەو نادادپەروەریەی بەرامبەر کورد دەکرێت لەلایەن ئیدارەی ئیستای شارەکەوە.[1]
$رۆژئاوای کوردستان$
- دەوڵەتی تورکی داگیرکەر و چەتەکانی بە چەکی قوڕس هێرشیان لەدژی گوندی ئەریدای #گرێ سپی# ئەنجامدا.[1]
- دەوڵەتی تورکی داگیرکەر و چەتەکانی گوندەکانی مەراناز، مالکیە، شێوارخا، کەفەت ئانتون و قاسمیەی ناوچەی شێراوان تۆپباران کرد.[1]
- هاوڵاتییانی ناوچەی تربەسپی-ی سەر بە قامشلۆ بە مەراسیمێکی شایستە جەنازەی شەهید قوسەی ئەلمەیاح ناسراو بە (چەکدار) #شەڕڤان#ی هێزەکانی سوریای دیمۆکرات-#قەسەدە#یان لە گۆڕستانی شەهید دڵشێر بەخاک سپارد.[1]
$دەرەوەی کوردستان$
- سێیەمین کۆنفڕانسی ژنانی #هەدەپە# ئەمڕۆ لە ئەنقەرە بە دروشمی 'ئێمە هەوڵی ئازادی دەدەین، بڕیارمان تێکۆشانە' دەستیپێکرد. کۆنفڕانسەکە دوو ڕۆژ بەردەوام دەبێت. لە هەموو تورکیا 400 ژن بەشداریان لە کۆنفڕانسەکەدا کرد و دوای قسەکردن کۆنفڕانسەکە دوور لە چاوی میدیاکان بەردەوام بوو. لە دانیشتنی ئەمڕۆدا شیکاری بۆ ڕووداوە سیاسیەکانی ڕۆژهەڵاتی ناوەراست و تورکیا و تێکۆشانی ژنان کرا.[1]