نووسەر: بەهنام محەمەد پەناه
وەرگێڕ: زاهیر محەمەد ڕەشید
دوو حیماسەی ئیلیادە و ئۆدێسە کە لە دەوروبەری سێ هەزار ساڵ پێش
لە لایەن هۆمەر، شاعیری گەورەی یۆنانی هەڵبەستراون هێشتا لە شاکارەکانی
ئەدەبیاتی جیهان هەژمار دەکرێن، لەم دوو کتێبەدا شاعیر بەوپەڕی جوانی
وەسفی ئازایەتی پاڵەوانانی گەورەی یۆنانی لە شەڕی گەورەی تراوا کردوە،
لە درێژەیدا ئاماژەی بە ئاوارەبوونی سەربازە بەجێماوەکان لەم شەڕە ماڵ وێرانکەرەدا داوە.
لە ناو ئەم شوێنەوارانەی لە وێرانەکانی کۆشکی چوار هەزار ساڵەی کنۆسۆس
لە دورگەی کرتی یۆنان دۆزراوەتەوە، سەرسوڕهێنەر تر لە هەموویان ئەو
وێنانەن کە لەسەر دیواری تەلارەکانی ئەم کۆشکەدا نەخشێنراون.
ڕێوڕەسمی شەڕی گاکان و جەژنە مەزهەبیەکان کە بە ئامادەبوونی ژنان و
پیاوانی گەنج نمایش کراون، هەموویان لە دیارترین نمونەکانی وێنەکانی جیهای
باستان هەژمار دەکرێن. [1]