نووسینی: د. عەبدولفەتاح قدیش یافعی
وەرگێڕانی: #زامدار قادری# و بڕوا محەمەد
تەوەسولکردن بە پیاوچاکان ئەو بابەتە فیقهیەی دەمێکە موسڵمانانی پێوە سەرقاڵ کراوە، بە ڕادەیەک ئەم بابەتە سانایە، خەریکە (إِنَّمَا الْمُؤْمِنُونَ إِخْۆةٌ) لەناومان کاڵ بکاتەوە، لەکاتێکدا تەنیا خیلافێکە و زانایان ڕای جیاوازیان لەسەری هەبووە.
لە سۆنگەی بەرپرسیارەتییەوە زانای بەڕێز (عەبدولفەتاح قدیش یافعی) هەڵساوە بێلایانە لەسەر ئەو بابەتە هەموو فەرمایشتی زانایانی دەربارەی ئەنجامدان و نەدانی هێناوە، بە بەڵگەی کتێبەکانی خۆیان و ژمارەی لاپەڕەکانیشەوە.
ئەو ڕاجیایییەی کە لەنێوان خەڵکدا هەیە، ئیدی ئاوێک بەو ئاگرەدا دەکات و ڕوونی دەکاتەوە، کە ئەنجامدان و نەدانی بەڵگەی لەسەرە و پێویست ناکات دڵی یەکدی لەسەری بئێشینین.
لە کۆتایی کتێبەکەدا دەگەیتە ئەو ئەنجامەی دڵی برا موسڵمانەکەت زۆر لەوە گەورەترە لەسەر بابەتێکی ڕاجیایی بشکێنیت.
کوردەواری دەڵێت: ئاقڵ وشەیەکی بەسە، خۆ ئەگەر موسڵمانی هۆشمەند دوایی خوێندنەوەی کتێبە بەردەوام بوو لەسەر ئازاردانی برا ئازیزەکەی، ئەوە دەگەینە ئەو بڕوایەیی ئایندارییەکەی لە سۆنگەی ڕقەوەیە، نەوەک خۆشەویستی.
هەر بۆیە سەرەنجام بەیانی دەستیان دەچێتە خوێنی یەکتریش و سڵ ناکەنەوە لەیەکتر و پەروەردگار و ئایینی ئیسلامیش لەم جۆرە ئاییندارییە بێبەرین. [1]