ناونیشانی پەڕتووک: عەشق واتە 1+1=1
نووسینی: #شوانە ئەحمەد#
نوسەر ئاماژەی بە ناوەرۆکی پەرتووکەکەی کردوە :ئەوەی من لەم کتێبە نووسیومەتەوە ئەزموونی عەشقی کۆمەڵگەی مرۆڤایەتییە و عەشقی ئەزموون نەکراوی خۆمە، عەشق پرۆسەیەکە لە ڕێگەی ئەزموونەوە بەرهەم دێت نەوەک ئاخاوتنەوە.
خوێنەران لە هەر ئاست و بەرەیەک بن لە عەشق لەم کتیبە خۆیان دەبیننەوە، ئامانجی من دەرخستنی هەموو لایەنەکانی عەشق بووە تا هیچ پرسیارێک لە زیهنی خوێنەر و کەسی عاشق نەهێڵمەوە.
بۆیە بۆ حەسانەوەی میشکی خوێنەر لە کۆتایی کتیبەکە دوو بەشم زیاد کرد ئەویش پەیامی خۆشەویستی لەگەڵ داستانی عاشقان. [1]