نووسەر: #ڕێبوار ڕەمەزان بارزانی#
ئەم کتێبە تەنیا چەند دانەیەکی کەمی لێ چاپکرا لە چاپی یەکەمدا ئەوانیش پیشکەش بە چەند لایەن و جێگای تایبەت کراون. هەروەها ئەم کتێبە قەدەغەیە بۆ ئەوانەی کەمتر لە 18 ساڵین و ئەوانەی نەخۆشی و کێشەی دڵ و ئاریشەی دەروونیان هەیە.
ــــــــــــ
چاپی یەکەم، چاپخانەی سەنگەر، 2018
لە (411) لاپەڕە پێکهاتووە.
ژمارەی سپاردن: (435) لە بەرێوەبەرایەتی گشتی کتێبخانەکان ساڵی 2018 ی دراوەتێ .
توێژینەوەیەکی مێژوویی و دیکۆمینتارییە.
لەم کتێبەدا ئەو تاوان و دڕندەیی و کارو کردەوانەی داعش تۆمارکراون کە بە ڕامبەر بە خەڵک و خاک و مرۆڤ و مرۆڤایەتی ئەنجامیانداون.
ئەو چەکدارە داعشانەی دەستگیرکراون لە زاری خۆیانەوە باس لە تاوان و کردەوە قیزەونەکانیان دەکەن.[1]