بۆ ڕای گشتی
لە هەمبەر دەسکەوتی گەلی کورد، دەوڵەتانی داگیرکەر بەردەوام خەریکی هێرش و قڕکردنن. بەتایبەت دەوڵەتی فاشیست و داگیرکەری تورک هێرشی نرخ و دەسکەوتی تەڤگەری ئازادیی لە هەر چوار پارچەی کوردستان دەکات. ئامانجی دەوڵەتی دژە مرۆڤی تورکیە تەسلیم گرتن و لە ناوبردنی هەموو کوردانە و بە بێ جیاوازیی لە باکور، باشور، ڕۆژئاوا و ڕۆژهەڵات درێژە بە دەست درێژییەکانی خۆی دەدات. مخابن ئەو داگیرکاریانە بە یارمەتی و لە ڕێگەی کوردی خائنەوە پێک دێنیت.=KTML_Photo_Begin=https://www.kurdipedia.org/files/relatedfiles/2020/384405/0001.JPG=KTML_Photo_Alt=یەرەکە: لە هێرشەکەی سەفرە دوو گەریلا و سێ وڵاتپارێز شەهیدبوون=KTML_Style=width:30%;height:20%;float:right;=KTML_Photo_Target_Link=https://www.kurdipedia.org/files/relatedfiles/2020/384405/0001.JPG=KTML_Photo_End=
لەو چوارچێوەیەدا شەوی 26ی مەی ڕێکەوت لە گەڵ جۆزەردان کاتژمێر 11 و 45 دەقە، لە کاتێکدا دوو هەڤاڵمان لە گەڵ سێ وڵاتپارێز کە بۆ میوانی سەردانی هەڤاڵانی ئێمەیان کردبوو، لە نێو ماشینێکی مەدەنی دا، لە هەرێمی ئاسۆس لە نێو گوندی #سەفرە#، بە کوردینەی فڕۆکەی سیخۆڕی دەکەونە بەر هێرشی فڕۆکە جەنگیەکانی ئەرتەشی داگیرکەری تورک و هەر پێنج شەهید دەبن. ئەو ڕووداوە جارێکی تر سەلماندی کە بە بێ هەبوونی دەستی خیانەت، دوژمن ناتوانێت بگاتە ئامانجەکانی و کارەساتی لەو چەشنە ڕووبدات. لەو هێرشەدا دوو ڕێ هەڤاڵمان بە ناوەکانی ڕێباز #سنە# و زنار بروسک شەهید دەکەون هەر وەها ناسنامەی ئەو سێ وڵاتپارێزە لە داهاتوودا بۆ ڕای گشتی ڕادەگەینین.
هەڤاڵ ڕێباز سنە وەک گەنجێکی ڕۆژهەڵات ئەو زوڵم و زۆردارییەی کە لە سەر گەلی کورد بە گشتی بەڕێوە دەچێت قبوڵ نەکرد و بۆ وڵام دانەوەی داگیرکاریەکانی دووژمن، ڕووی لە چیا ئازادەکانی کوردستان کرد و بەشداری ناو ڕیزی گەریلای ئازادی کوردستان بوو. شەهید ڕێباز هەر لە سەرەتای بەشدار بوونیەوە بە پابەند بوون بە فکر و فەلسەفەی ڕێبەر ئاپۆ و خۆشەویستی گەل و نیشتمان زۆر بە زوویی خۆی گەیاندە ئاستی ملیتانی ئاپۆیی و ئەرک و بەرپرسیاریەتی شۆڕشگێڕی گرتە ئەستۆ. هەر وەها لە نێو هەڤاڵانیدا نمونەیەک لە جوانی و خۆشەویستی بوو.=KTML_Photo_Begin=https://www.kurdipedia.org/files/relatedfiles/2020/384405/0002.JPG=KTML_Photo_Alt=یەرەکە: لە هێرشەکەی سەفرە دوو گەریلا و سێ وڵاتپارێز شەهیدبوون=KTML_Style=width:30%;height:20%;float:right;=KTML_Photo_Target_Link=https://www.kurdipedia.org/files/relatedfiles/2020/384405/0002.JPG=KTML_Photo_End=
هەڤاڵ زنار بروسک جەوانێکی خەڵکی شاری خۆی سەر بە ڕۆژهەڵاتی کوردستان بوو. هەڤاڵ زنار هەەر لە منداڵیەوە تەڤگەری ئازادی کوردستان دەناسێت و هەست بە داگیرکاریی و بێ عەداڵەتی دووژمن دەکات. بۆ بەرەنگار بوونەوەی زەخت و زۆرێک کە لە سەر گەلی کورد بەڕێوە دەچێت ڕوو لە تەڤگەری ئاپۆیی و بەشداری ڕیزی گەریلاکانی ئازادی دەبێت. هەڤاڵ زنار بە بڕیار و هەڵسوکەوتی خۆی لە نێو هەڤاڵانیدا پێشەنگایەتی کرد و هەتا دوایی لە سەر ڕێبازی ڕێبەر ئاپۆ تێکۆشا.
ئێمە وەک یەکینەکانی پاراستنی ڕۆژهەڵاتی کوردستان YRK بۆ شەهید زنار و شەهید ڕێباز و هەر سێ شەهیدی تر سەرەتا پرسە و سەرەخۆشی خۆمان ئاراستەی بنەماڵە و کەس و کاری شەهیدان و هەموو گەلی کورد دەکەین و لە کەسایەتی ئەواندا یادی هەموو شەهیدانی ڕێگای ئازادیی بەرز ڕادەگرین. بەڵێن ئەدەین کە تۆڵەی شەهیدان بە بەدیهێنانی ئامانج و ئارەزووەکانیان کە ئازادی گەل و نیشتمانە بسێنین و تێکۆشانی خۆمان بەهێزتر بکەین.
هەر وەها بانگ لە گەلی خۆمانی وڵاتپارێز دەکەین کە بەو پەڕی ڕێزەوە خاوەنداری لە شەهید و بنەماڵەی شەهیدان بکەن و لە دژی داگیرکاری و خیانەت تێبکۆشن و ئەرکی نەتەوەیی و نیشتمانی خۆیان پێک بینن.
سڵاو و ڕێزی شۆڕشگێری
فەرمانداریی یەکینەکانی ڕۆژهەڵاتی کوردستان YRK
#29-05-2020#