$باکووری کوردستان$
- دەوڵەتی تورکی داگیرکەر 22 ناوچەی لە پارێزگای شرنەخ، کە ناوەندی شرنەخ و ناوچەکانی جزیر و #سلۆپی# دەگرێتەوە، بۆ ماوەی 3 ڕۆژ لە هاووڵاتییان قەدەغە کرد. دوای بڕیار قەدەغەی هاتوچۆ لە لایەن پارێزگای شرنەخەوە، ئۆپڕاسیۆنی سەربازی دەستی پێکرد. بە پێی زانیاریەکان ئۆپڕاسیۆنە سەربازیەکەی چیای جودی، بە بەشداری هەزاران سەرباز دەستی پێکردووە.[1]
- ئاژانسی هەواڵیی ئەنادۆڵی تورکی بڵاویکردەوە، هێزە ئەمنییەکان لە شاری غازی عەنتاب هەڵیانکوتاوەتە سەر (30) شوێن و ژمارەیەک تۆمەتباریان دەستگیرکردووە و دەستیشیان بەسەر ژمارەیەک بەڵگەنامەدا گرتووە، کە پشتڕاستی دەکاتەوە ئه و کەسانە پەیوەندی ڕاستەوخۆیان بە پارتی کرێکارانی کوردستانی یاساغکراو هەبووە، کە لای تورکیا ڕێکخراوێکی تیرۆریستییە.[3]=KTML_ImageCaption_Begin==KTML_StyleDiv=width:30%;height:20%;float:right;=KTML_ImageCaption_Target_Link=https://www.kurdipedia.org/files/relatedfiles/2020/384465/0014.JPG=KTML_ImageCaption_Title=لە ئەنتاب - دیلەک 33 ئەندامی هەدەپە دەستگیرکران=KTML_ImageCaption_CaptionStyle=000000=KTML_ImageCaption_Caption=لە ئەنتاب - دیلەک 33 ئەندامی هەدەپە دەستگیرکران=KTML_ImageCaption_End=
- دانیشتنی دادگاییکردنی #فیگەن یوکسەکداغ# هاوسەرۆکی پێشووی #هەدەپە# بەڕێوەچوو و دادگای تورک بڕیاریدا یەکسەکداغ لە زینداندا بمێنێتەوە.[1]
- لە چوارچێوەی بڕیاری لێپرسینەوە لە 33 کەس کە لە لایەن داواکاری گشتی شاری #ئامەد#ەوە درا، 22 کەسیان دەستگیر کران کە لە ناویاندا ئەندامانی بزوتنەوەی ژنانی ئازاد و چالاکوان و ئەندامانی سەندیکا و کۆمەڵەکانی ژنانیش هەن. ناوی هەندێک لەو کەسانەی لە بەڕێوەبەرایەتی ئاسایشی ئامەد ڕاگیراون بەم شێوەیە یە: ئەلیف هاران هاوسەرۆکی فیدراسیۆنی کۆمەڵەکانی یاسا و پشتیوانی خانەوادەی زیندانیانی مەد، ڕابیعە ئاتاش ئەندامی کۆمەڵەی هاوکاریکردنی خانەوادەی زیندانیان، پانایر چەلیک ئەندامی ئەنجومەنی شارەوانی ڕێزان، زەکیە گولەر چالاکی بزوتنەوەی ژنانی ئازاد، دەمەت ئوزکاران هاوسەرۆکی پێشووی لقی یەنی شەهری هەدەپە، فیگەن ئەکتی، ڕۆندا بات، ڕۆزەرین چاتاک، ئەمینە کایا، دیلان یەعقوب، گونەش، زەینەب سونجاک، سەلمان مەتین، تێکۆشین تەکین، ڕوکەن شەهیر و خەیریە تورکەکول کە تەمەنی 70 ساڵە.[1]
$رۆژهەڵاتی کوردستان$
- بەپێی هەواڵی ڕێکخراوەکانی مافی مرۆڤی ڕۆژهەڵاتی کوردستان، دوو گیراوی سیاسیی کورد بە ناوەکانی سابیر شێخ عەبدوڵڵا و دیاکۆ ڕەسوڵزادە، دوایین ساتەکانی شەوی ڕابردوو لە زیندانی ناوەندیی #ورمێ# لە سێدارەدراون.[2]
- بە پێی هەواڵی گەیشتوو بە ڕێکخراوی مافی مرۆڤی هەنگاو، #زارا محەمەدی# مامۆستای زمانی کوردی و بەرپرسی ئەنجومەنی فەرهەنگی کۆمەڵایەتی نۆژین، 7 مانگ دوایی ئازاد بوونی بە شێوەی کاتی لە دەستبەسەرگە، لەلایەن دەزگای دادوەریی ئێرانەوە حوکمی 10 ساڵ بەندکرانی بەسەردا سەپێندرا.[7]
$باشووری کوردستان$
- تۆپخانەکانی تورکیا سەنتەری شارەدێی #کانی ماسی#ان بۆردومان کرد و بەڕێوەبەری ناحیەکەش هەواڵەکەی پشتڕاست کردەوە. سەربەست ئاکرەیی، بەڕێوەبەری شارەدێی کانی ماسی ڕایگەیاند، تۆپخانەکانی تورکیا سەنتەری ناحیەکەیان بۆردومان کرد و چەند گوللە تۆپێک لە دووری تەنیا 100 مەتر لە بینایەی بەڕێوەبەرایەتی ناحیە کەوتنە خوارەوە.[3]
- لە دژی سوپای تورکی داگیرکەر لە شاخی کارتاڵ لە حەفتانین گەریللاکانی #پەکەکە# چالاکیی ئەنجامدا. لە ئەنجامی ئەو چالاکییەدا ژمارەیەکی زۆر سەربازی تورک کوژران. دوای چالاکییەکە داگیرکەران لەسەر شاخی کارتاڵ دەستیان بە کشانەوە کردووە.[1]=KTML_ImageCaption_Begin==KTML_StyleDiv=width:30%;height:20%;float:left;=KTML_ImageCaption_Target_Link=https://www.kurdipedia.org/files/relatedfiles/2020/384465/0005.JPG=KTML_ImageCaption_Title=وێستگەی کارەبای هەڵمی خەبات دەکرێتەوە=KTML_ImageCaption_CaptionStyle=000000=KTML_ImageCaption_Caption=وێستگەی کارەبای هەڵمی خەبات دەکرێتەوە=KTML_ImageCaption_End=
- وەزارەتی تەندروستیی هەرێمی کوردستان ئاماری 24 کاژێری ڕابردووی تووشبوون و گیانلەدەستدانی بە کۆرۆنا بڵاوکردەوە و دەڵێت، 181 تووشبووی نوێ تۆمارکراون و 12 کەسیش گیانیان لەدەستداوە.[5]
- لە ماوەی دوو هەفتەی سەرەتای ئەم مانگەدا، ئامارەکانی تووشبوون بە ڤایرۆسی #کۆرۆنا# لە پارێزگای #سلێمانی# دابەزیووە، هەروەها ڕێژەیەکی زۆری تووشبووانیش چاکبوونەتەوە. بەڕێوبەرایەتی گشتی تەندروستی سلێمانی، دابەزینی ئامارەکانی تووشبوون بۆ پابەندبوونی زیاتری هاووڵاتییان بە ڕێکارەکانی خوپارێزی دەگەڕێنێتەوە.[3]
- دوای ئەوەی دوێنی لە نەخۆشخانەی گشتی #کەرکووک# کە ئەو نەخۆشخانەیە تایبەت کراوە بە تووشبووانی ڤایرۆسی کۆرۆنا، دیمەنی مامۆستایەک لە تۆرە کۆمەڵایەتیەکان بڵاوبووەوە لەکاتی گیان لەدەستدانی هاوژینەکەی مامۆستاکە دەستی لەلایەن پۆلیس بە کەلەپچە بە قەروێڵەی هاوژینەکەیەوە بەستراوەتەوە و هاوار دەکات، ئەمەش کاردانەوەیەکی زۆری لێکەوتەوە، هەر ئەمرۆش لیژنەی هەلوێست بۆ داکۆکی کردن لە مافی مامۆستایان و فەرمانبەرانی کورد لە کەرکووک گردبوونەوەیەکی ناڕەزایەتیان لەبەردەم نەخۆشخانەی گشتی کەرکووک ئەنجامدا و تیدا داوایان کرد کە لیژنەیەکی سەربەخۆ پێکبهێنرێت بۆ لێکۆلینەوە لەو کردەوە نامرۆڤایەتیە.[1](بڕوانە فایلی پەیوەندیدار)
- بە ئامادەبوونی #مەسرور بارزانی# سەرۆکی حکومەتی هەرێم و #قوباد تاڵەبانی# جێگری سەرۆکی حکومەت، ڕێوڕەسمی بەگەڕخستنی وێستگەی کارەبای هەڵمی خەبات بەڕێوەدەچێت.[4]
- لە بناری #قەندیل# بە دەستپێشخەری #ڕێکخراوی ژنانی ئازادی کوردستان#- ڕژاک، بە دروشمی، بە گیانی 14ی تەمووز ڕووبەرووی داگیرکاریی تورکیا بۆ سەر باشوری کوردستان دەبینەوە خۆپیشاندانێک بەڕێوەچوو.[6](بڕوانە فایلی پەیوەندیدار)
- سکرتێری لیژنەی باڵای جێبەجێکردنی یاسای چاکسازی لە ئەنجوومەنی وەزیرانی هەرێمی کوردستان ڕایگەیاند، نزیکەی 500 ملیۆن دیناری قەرزی جۆراوجۆری بازرگانییان وەرگرتووەتەوە و دەشڵێت، ئەو موڵکانەی وەک گرنتی لە بری قەرزەکان دانراون، ئەگەر نەفرۆشرێن دەبنە موڵکی حکومەت.[2]
$دەرەوەی کوردستان$
- عەباس موسەوی، گوتەبێژی وەزارەتی دەرەوەی ئێران ئاشکرایکرد، وڵاتەکەی وەڵامی یەکلاکەرەوە و تووندی دەبێت ئەگەر بگاتە ئەو ئەنجامەی تەقینەوەکانی نەتەنز و ڕووداوەکانی دیکەی هاوشێوە دەستیان لەپشتەوەیە.[2]
- ڕێکخراوی پزیشکانی بێسنوور دووپاتیکردەوە، زیاتر لە ملیۆنێک لە دانیشتووانی عێراق بە دەست ڕێکخراوی تیرۆریستی #داعش# ئاوارەبوون و ئێستا لە کەمپەکانی ئاوارەدا هەڕەشەی گەورەی کۆرۆنایان لەسەرە.[2]