ناو:فەرەیدون
ناوی باوک: محەمەد ساڵح قاسم
ساڵی لەدایکبوون: 1972
شوێنی لەدایکبوون: شاری #سلێمانی#
$ژیاننامە$
دەرچووی قۆناغی شەشی ئامادەییە لە قوتابخانەی دواناوەندی ڕۆشنبیری کوڕان.
لە قۆناغی ناوەندی خوێندنگەکەیدا وەک ئەکتەر بەشداری لە چالاکی و بۆنە هونەریەکانی کردووە.
دەستپێکی کاری هونەری دەگەڕێتەوە بۆ شانۆگەری (وەرزی نوێ و قۆپچەی مەرگ) کە لە هۆڵی فارابی نمایش کرا بەهاوشی لەگەڵ (کاروان عەلی مەجۆل، #شوان عەتوف#، سامان عوسمان)ساڵی 1991.
لە ساڵی 1997 _ 1998 لەگەڵ تیپی شانۆی #هەڵەبجە# بەشداری چەندین شانۆگەری کردووە تێیدا ڕۆڵی سەرەکی بینیوە لەوانە:
(ئاوێنەکان، عەبە برغوو، ئەوشاهیدەی هەمووشتێکی دی)
پاشان بەردەوام بووە تا ساڵی 1998 شانۆگەری (قوتابخانەی گێرەشێوێنەکان) یەکەم ئەزموونی بوو بۆ تیپی هونەری ڕەنگاڵە چەند بەرهەمێکی بەهاوبەشی لەگەڵ ئەو تیپەدا ئەنجامداوە لەوانە:
(فایلی مشەخۆرەکان، مشخۆرەکان، سەردان، دارستان و یاساکەی، پارێزەرەکەی ڕەحمە، داویلکە،
ملیۆنێر)
بەشداری چەندین بەرنامە و درامای کۆمیدی کردووە لەوانە (پەتریپۆت، قەرەمیر، گۆڵمەز، پڕۆفیشاڵ) چەندینی دیکە.
بەشداری دوو فیلمی سینەمایی کردووە لەوانە:
-فیلمی سینەمایی بەهەشتی سووتاو -وەک نواندن-ساڵی 1994
-فیلمی سینەمایی بەپێی دەستوور-وەک دەنگ هەڵگر -دەرهێنانی -#ڕەحیمی زەبیحی#
دواین کاری هونەری وەک ئەکتەر بەشداری بەرنامەی (مقۆ مقۆ) کردووە لەنووسین و دەرهێنانی-ئومێد کەمال
بەهاوبەشی لەگەڵ هونەرمەندانی شاری #هەولێر# و سلێمانی لەکەناڵی سپێدە پەخشدەکرێت..
-بەدەر لە کاری هونەری فەرەیدون قاسم فەرمانبەرە لە چالاکی قوتابخانەکانی سەربە بەڕێوەبەرێتی پەروەردەی سلێمانی.
[1]