$رۆژهەڵاتی کوردستان$
- لە ماوەی ڕۆژانی ڕابردوودا لانیکەم 26 چالاکی مەزهەبیی کورد لەشاری #بۆکان# لەلایەن ناوەندە ئەمنییەکانی حکوومەتی ئێرانەوە دەستبەسەر کراون.[4]
$باشووری کوردستان$
- شەوی ڕابردوو سوپای پاسدارانی ئێران لە سنوورەکانی شارۆچکەی #سیدەکان# لە کوێستانی سەقەر، تەقەیان لە دوو شوانی باشووری کوردستان کردوو دواتر لەنێو خاکی هەرێمی کوردستان ڕانەمەڕی شوانکارەکانیان دزیوە.[2]
- بەیانیی ئەمڕۆ پێنج فڕۆکەی بێفڕۆکەوانی تورک لە نزیک دوو گوندی سنووری شارەدێی #شیلادزێ# لە پارێزگای #دهۆک# کەوتنە خوارەوە. فڕۆکە بێفڕۆکەوانەکان یەکێکیان لە گوندی باوان و ئەوەی دیکە لە گوندی دێوکێ کەوتوون، سێی دیکەیان لەنزیک گوندی دێوکێ کەوتوون.[3]
- شەوی ڕابردوو، فڕۆکەکانی تورک چیای شێخ ناسر لە ناوچەی #باڵەکایەتی# و گوندی بێرکم-یان لە ناوچەی #برادۆست# بۆردومانکرد.[1]
- لە پیربولای حەفتانین شەڕێکی قورس ڕوودەدات. بەپێی زانیارییە سەرەتاییەکان لەو شەڕەدا چەندین سەربازی داگیرکەری تورک کوژراون و چەندانی تریش بریندار بوون. هاوکات فڕۆکەی بێفڕۆکەوان بە ئاسمانی ناوچەکەدا دەسوڕێتەوە.[1]
- وەزیری تەندروستی هەرێمی کوردستان ڕایگەیاند، لە ماوەی 24 کاژێری ڕابردوودا زیاتر لە پێنج هەزار پشکنین کراوە و 483 تووشبوو تۆمارکراوە و 24 کەسیش گیانیان لەدەستداوە.[5]=KTML_Photo_Begin=https://www.kurdipedia.org/files/relatedfiles/2020/385280/0011.JPG=KTML_Photo_Alt=لە مانشێتەکانی ئەمڕۆ: 20-08-2020=KTML_Style=width:25%;height:20%;float:right;=KTML_Photo_Target_Link=https://www.kurdipedia.org/files/relatedfiles/2020/385280/0011.JPG=KTML_Photo_End=
- فراکسیۆنی #بزووتنەوەی گۆڕان# لەئەنجوومەنی نوینەرانی عێراق، دژایەتی خۆیان بۆ مانەوەی بزووتنەوەکەیان لە حکومەتی هەرێم ڕاگەیاند.[7]
- سەرۆکی گروپی کۆمپانیاکانی قەیوان کە جێبەجێکاری پرۆژەی دروستکردنی شەقامی 100 مەتری #سلێمانی#یە دەڵێت، کارکردن لەپرۆژەکەدا بەردەوامە، ئه و کێشە و گرفتانەشی لەبەردەم پرۆژەکەبوون چارەسەرکراون.[6]
- گەشتە ئاسمانییەکانی نێوان هەرێمی کوردستان و نەمسا لەڕێگەی فڕۆکەخانەی نێودەوڵەتیی #هەولێر#ەوە دەستیان پێکردەوە، بەڕێوەبەری گشتیی فڕۆکەخانەی نێودەوڵەتیی هەولێریش دەڵێت هەفتانە سێ گەشت دەکرێن.[2]
- بەڕێوەبەری پۆلیسی پارێزگای دهۆک ئاشکرای دەکات 61 ئەندامی هێزە ئەمنییەکان لە خۆپیشاندانەکەی دوێنێ شەوی زاخۆ بریندار بوون، دەشڵێ ئەمە پیلان بووە و دەستێکی دەرەکیی لەپشت بووە.[3]
- هێزە ئەمنییەکان لە شاری هەولێر چونە سەر نوسینگەی کەناڵی ئێن ئاڕ تی و دایانخست.[7]
- بەڕێوەبەرایەتی هەواڵگریی سەربازی عیراق، ئەمڕۆ پێنجشەممە، کوژرانی دوو تیرۆرستی #داعش#ی لەباشووری چیای قەرەچوغ لە #مەخموور# ڕاگەیاند.[6]
- دادگای سلێمانی بڕیاریدا سزای توندی ئەو #سواڵکەر#انە بدرێت کە لەسەر شەقامەکان بەناوی سواڵکردنەوە کاری نەشیاویان کردوە و نیگەرانی خەڵکی لێکەوتوەتەوە.[6]
$رۆژئاوای کوردستان$
- دەستەی تەندروستی لە بەڕێوەبەرایەتیی خۆسەر لە ڕۆژئاوای کوردستان ڕایگەیاند، 27 کەسی دیکە لە ڕۆژئاوای کوردستان تووشی ڤایرۆسی #کۆرۆنا# بوون و دوو کەسیش گیانیان لەدەستدا.[2]
$دەرەوەی کوردستان$=KTML_Photo_Begin=https://www.kurdipedia.org/files/relatedfiles/2020/385280/0013.JPG=KTML_Photo_Alt=لە تۆڕە کۆمەڵایەتییەکانەوە: 20-08-2020=KTML_Style=width:25%;height:20%;float:left;=KTML_Photo_Target_Link=https://www.kurdipedia.org/files/relatedfiles/2020/385280/0013.JPG=KTML_Photo_End=
- #یوسرا ڕەجەب# ئەندام پەرلەمانی عێڕاق داوای دانیشتنی ئاوارتە دەکات لە سەرۆکایەتی پەرلەمانی عێراق بۆ گفتوگۆ کردن لەسەر دوایین گۆڕانکارییەکان و بە تایبەتی ئەو خۆپیشاندانەی دوێنێی #زاخۆ#، کە لایەنە ئەمنیەکان بە فیشەک ڕوبەڕوی خەڵکی مەدەنی بوونەتەوە.[1]
- دەستەی دەستپاکی فیدراڵیی عێراق لە بەیاننامەیەکدا ڕایگەیاند، دادوەری لێکۆڵینەوەی تایبەت فەرمانی دەستگیرکردنی بۆ جاڕوڵڵا حەمەد، سەرۆکی دەستەی وەبەرهێنانی پارێزگای #کەرکووک# دەرکرد، لەسەر ئەو سەرپێچیانەی کراوە لە پرۆژە نیشتەجێبوونی تەئەخی، ئەمەش پاڵپشت بە ماددی 340 لە یاسای سزادانی عێراقی.[2]
- وەزارەتی تەندروستی و ژینگەی عێراق ئاماری نوێی کۆرۆنای بڵاوکردەوە و دەڵێت، لە ماوەی 24 کاژێری ڕابردوودا سێ هەزار و 995 کەس تووشی کۆرۆنا بوون 87 کەسیش گیانیان لەدەستداوە.[2]
- سەردانەکەی شاندی عێراق بۆ ئەمریکا چەندین گرێبەستی لەنێوان حکومەتی عێراق و کۆمپانیا ئەمریکییەکان لێکەتووتەوە. پرسی نەوت و وزە یەکێکە مژارە لە گرنگەکانی نێوان بەغدا و واشنتن. بەپێی وەزارەتی وزەی ئەمریکا، بەهای گرێبەستەکان تاوەکو هەشت ملیار دۆلارە.[2]
- سەرۆکی فەرەنسا ئیمانۆێل ماکرۆن لە گفتوگۆیەکیدا لەگەڵ گۆڤاریباری ماتش ڕەخنەی لە سیاسەتی فراوانخوازی تورکیا گرت و گووتی: لەگەڵ بەرژەوەندییەکانی ئەورووپا ناگونجێت و دەبێتە مایەی نائارامی و تێکدانی سەقامگیری لە ناوچەکەدا.[3]