ئامادەکردنی: #سولەیمان چوکەڵی#
هەڵکەوتوو لە باکووری ئوستانی ورمێ. سنووری هابەشی لە گەڵ ئەیالەتەکانی ئاگری و وان ی باکووری کوردستان و ماکۆ، شووت، چایپارە و خۆی ئوستانی ورمێ هەیە.
ژمارەی دانیشتوان 44509 کەس(سەرژمێری دانیشتوانی ئێران، ساڵی 1385).
پێکهاتوو لە 2 شاری قەرەئەینی(سیاە چشمە) و ئاواجیغە(کلیسا کندی). خاوەن 166 دێهاتە. لە لایەنی ئایینییەوە 78 گوندی شیعە (تورک) 4 گوند ئەهلی حەقن(تورک) و ئەوانی دیکە کورد یان سونی و تێکەڵییەک لە کورد و تورکن (سوننی و شیعە).
بە گشتی 45% سوننی و ئەوانی دیکە شیعە و ئەهلی حەقن.
بۆ زانیاری زیاتر و بینینی چۆنییەتی بڵاوبوونەوەی زمانی و ئایینی شارستانەکە (شار و دێ) بڕوانە نەخشە، خشتە، دیاگرام و هێماکان.
=KTML_Link_External_Begin=https://www.kurdipedia.org/docviewer.aspx?id=386984&document=0001.JPG=KTML_Link_External_Between=کلیک بکە بۆ کردنەوەی نەخشە ی پێکهاتەی زمانی و ئایینی شارستانی چاڵدێران بە قەبارەی گەورە=KTML_Link_External_End=