نووسینی:بوزرگ عەلەوی
وەرگێڕانی: سەردار حەسەنخاڵی
بابەت:ڕۆمان
شوێنی چاپ: ناوەندی ڕۆشنبیری ئەدیبان
تیراژ:1000دانە
ژمارەی لاپەڕە:368لا
ژمارەی سپاردن : لە بەڕێو بەرایەتی گشتی کتێبخانە گشتیەکان ژمارەی سپاردنی (1671)ی ساڵی (2017)ی پێدراوە. [1]
لەم ڕۆمانەدا دوو پەیوەندی و هێڵی سەرەکی هەیە :
یەکەمیان: خەبات و تێکۆشان و خەباتی مامۆستا ماکان بەرامبەر ڕژێمی دیکتاتۆری ئێران.
دوەمیان خۆشەویستی فەرەنگیس بۆ مامۆستا ماکان.
تابلۆی چاوەکانی بریتی بوو لە دەمووچاوی سادەی ئافرەتێک، دەمووچاوی درێژی ئافرەتێک کە زوڵفەکانی وەکو قیری تواوە، بەسەر شانەکانیدا هاتبوونە خوار. لووت و دەم و ڕوومەت و نێوچەوانی بە ڕەنگێکی تاریک کێشرابوون، لەوە دەچوو نیگار کێشەکە ویستبێتی بڵێت کە خاوەنی ئەم دەمووچاوە لە دونیای دەرەوەدا نەماوە و تەنها چاوەکانی ئاسەواریان لە یادی ئەمدا بەجێهێشتووە. نهێنی چاوەکان بینەری سەرسام ئەکرد چاوەکان نەرم و کەمێک لاربوون، هەندێک جار لێی ورد دەبوویتە فرمێسک بە چاوتا ئەهاتە خوار جاری وایش بوو بەپێچەوانەوە.
1.مامۆستا ماکان: نیگار کێشی گەورەی ئێرانە کەسێکی ناسراو و بەناوبانگ بووە، خۆشەویست بووە بەتایبەتی لەناو چینی ڕۆشنبیراندا، کەسێک بووە نهێنی خۆی نەدرکاندووە، هاوکات مامۆستا خاوەنی تابلۆی چاوەکانی بووە کەسێکی سیاسیش بووە، واتا دژی ڕێژێمی دیکتاتۆری ئەجەنگا، لەڕێی خەباتی مەدەنی و بڵاوکردنەوەی بەیاننامە بڵاوکردنەوە بەنهێنی، دەتوانین بڵێین سەرۆکی ئازادیخوازان بوو بەجۆرێک، تا لەکۆتایشدا بەهۆی کاری سیاسیەوە زیندانی ئەکرێت و دوورئەخرێتەوە هەر لەوێ لە ساڵی(1938)کۆچی دوایی ئەکات.
2.فەرەنگیس: کچە شۆخ و جوان و خانەدان بووە، کەحەزی لەکاری نیگار کێشی بوەوە بۆ خۆی نیگاری کێشاوە وە کەسێکی سەرەڕۆ بووە و جوانێکی زۆری هەبووە، بە زۆری خەریکی گەشت و خۆڕازاندوەوە و ڕابواردن بووە، کاتێک باوکی پێی ڕائەگەیەنێ سەردانی مامۆستا ماکان بکات بۆ ئەوەی نیگار کێشی بخوێنێت، ئەمیش قایل ئەبێت کارەکانی خۆی بۆ ئەبات بۆ ئەوەی سەیری بکات، فەرەنگیس کەسێک بووە بەهۆی جوانیەکەیەوە پیاوان و کوڕان هەمیشە بە دەورییەوەبوون و حەزییان لێکردوە و ستایشیان کردووە، کاتێک دەچێتە لای مامۆستا ئەویش بایەخی پێ نادات و دوودەقە کەمتر سەیری وێنەکانی ئەکات و بەڕێی ئەکات هیچی پێ ناڵێت و بایەخی ناداتێ، ئەمەش فەرەنگیس توڕەئەکات و زۆر خەمی لێ ئەخوات، چونکە تائێستا کەس بێ بایەخ سەیری نەکردوە، بۆیە فەرەنگیس دەچێتە دەرەوە بۆفەڕەنسا بۆ نیگار کێشی و خوێندن لەوێ بەڕابواردن و خۆشی دونیاوە خەریک ئەبێت ئەچێتە ئیتالیاش دوایی چەند ساڵێک وابزانم پێنج ساڵ ئەبێ ئەگەڕێتەوە بۆ ئێران و دەچێتەوە لای مامۆستا ماکان فەرەنگیس مامۆستای خۆشویستووە، چەندین جار لەسینەما یەکیان دیوە بۆ جارێک ماچی لێویان کردوە چەندین جاریش ماچی دەست و لەباوەش گرتن هەبووە، بەڵام مامۆستا ماکان تەنها لەخەمی سیاسەت و خەڵکی بەش مەینەتی ئێران دابووە خۆشی بووە قوربانی ئەوە و نەشیهێشت فەرەنگیس هاوخەم و هاوسۆزی بێت و لەگەڵی بێت، بەقسەکانی فەرەنگیس کوڕ زۆر بووە کە قۆز بوون دەیانتوانی ژیانی فەرەنگیس بکەن بە بەهەشت و بیکەن بەشازادە و شاژن بەڵام فەرەنگیس خۆشەویستی دەویست و ئەوەیشی تەنها لەماکاندا دەبینی و شەیدای ئەو بوو نەک شەیدای لاوە دەوڵەمەند و جەستە ویستەکا، ئەوەم بیرنەچێت فەرەنگیس سەرەتا کەسێک بوو مەراقی ڕابواردن و خۆشی دونیابوو بەڵام لەدواییدا خۆشەویستی مامۆستا ئەوی گۆڕی و کردی بەدیلی هەمیشەی مامۆستاو تاکۆتایی تەمەنی بەخەم و ئازاری مامۆستاوە دەبێت.
3.ئاغا ڕەجەب : خزمەتکاری ماڵی مامۆستا ماکان ئەبێت ئەویش بەهۆی ئەوەی منداڵێک یان دوومناڵی ئاغا ڕەجەب زۆر نەخۆش دەبن مامۆستا تیماریان ئەکا و لە مردن ڕزگاریان ئەکات، ئەویش بۆهەمیشە دێتە ماڵی مامۆستا و تاکاتی زیندانی کردنی لەگەڵی دەبێت ئەویش زیندانی ئەکرێ بەڵام ئازاد ئەکرێت، ئاغا ڕەجەبیش وەک مامۆستا کەسێک نهێنی پارێز ئەبێت.
4.سەرتیپ(سەرهەنگ) ئارام: ئامۆزای باوکی فەرەنگیس، پێش ئەوەی فەرەنگیس بچێتە دەرەوەی وڵات، بەپێنج شەش ساڵ پێش فەرەنگیس لەدەرەوە ئەبێت کاتێک فەرەنگیس ئەگات بە دەرەوەی وڵات سەرهەنگ ئارام هەمووشتێکی بۆ جۆر ئەکات و یارمەتی ئەدات لە هەموو شتێکدا، سەرهەنگ کەسێکی تێگەشتوو بووە زۆر جار هەڕەشەی لە ناوچونی لەسەر بووە لە لایەن دوژمنەکانیەوە بەپارە چارەی کردوون، سەرتیپ ئارام لای شا خۆشەویست بووە، بۆیە دوایی گەڕانەوەی بۆ ئێران کردوویەتی بەسەرۆکی ئاسایش، سەرهەنگ لە ڕیزی داواکەرانی فەرەنگیس بووە، بەڵام فەرەنگیس بەس مامۆستای ئەویست وەڵامی سەرتپی نەدایەوە تا ڕۆژێک، مامۆستا لەلایەن سەرتپی ئارامی ئاسایشەوە گیرا، فەرەنگیس وێران بوو دونیای لێ تاریک بوو، بۆیە بڕیاریدا بە داواکەی سەرتیپ ئارام ڕازی بێت بەرامبەر بە ئازادکردنی مامۆستا بەڵام ئازادکردنی کارێکی سەخت بوو، بۆیە جلوبەرگێکی جوانیان لە بەرکردوو لە زیندان دەریان هێنا و دووریان خستەوە ئەوە باشترین کارێک بوو فەرەنگیس بۆ خۆشەویستەکەی کرد، شووی بە سەرتیپ ئارام کرد.
5.خوداد : یەکێک بوو لە ئازادیخوازان بەیارمەتی مامۆستا گەشتبووە دەرەوەی وڵات، چونکە مەترسی لەسەر ژیانی هەبوو، میهربانوو خۆشەویستی بوو، لەوێ دەیانخوێند میهربانوو بوو بەپزیشکی منداڵان، خودادیش نیگار کێش بوو، فەرەنگیس لەوێ ئەوانی ناسی.
6.بوزورگ عەلەوی نوسەری ڕۆمان: دوایی مامۆستا کۆچی دوایی کرد مەراسیمێکی شایسەتەی بۆڕێکخرا بەسەرپەرشتی دەوڵەت، دواتر شوێنێک بۆ کارەکانی کرایەوە، دواتر مۆزەخانەیەک بۆ کارە هونەرەکانی کرایەوە، بوزورگ عەلەوی کرا بەبەڕێوەبەری ئەوێ، بۆیە تابلۆی چاوەکانی سەرنجی ڕاکێشاو ویستی بزانێ خاوەنی ئەم چاوانە کێن، بۆیە زۆر زۆر گەڕا ڕەجەب ئاغایش لەوێ فەڕاشی مۆزەخانەکەبوو بوزورگ زۆر هەوڵیدا هیچی پێ نەوت، دواتر زۆر گەڕا دوایی پازدە ساڵ خانمێکی جوان هات بۆ مۆزەخانە ئەویش فەرەنگیس بوو، ئەمیش هەستی کردبوو خاوەنی چاوەکانی ئەم خاتوونەیە بۆیە، تابلۆکەی لەوێ لابرد، تاخاتوون داوای کرد چی بەسەر ئەو تابلۆیە هاتووە دوایی مشتومڕێکی زۆر، فەرەنگیس ناونیشانی ماڵی خۆیانی دا بەبوزورگ عەلەوی، بۆیە هەمووشتێ لێرەوە دەستی پێکرد، فەرەنگیس هەمووشتێکی بۆ بوزورگ باسکرد بەس بەئەستەم و بەهەوڵ و ماندووبوونێکی زۆر بوزورگ گەشت بە فەرەنگیس و توانی قسەی لێ دەربێنی دوایی پازدە بیست ساڵ دوایی مەرگی مامۆستا، دوایی فەرەنگیس شوی بەئارام کرد پێکەوە، چوونە؛ دەرەوەی وڵات دوایی کوژرانی مامۆستا فەرەنگیسیش وازی لەئارام هێنا، تائێستا کەتەمەنی چل ئەبێت (کەئەڵێم ئێستا مەبەستم پازدە بیست ساڵ دوایی مەرگی مامۆستا باس ئەکەم)بەتەنهایی و بەخەم و ئازاری عیشقی مامۆستایەوە ماوەتەوە لەکاتێکدا دەیتوانی باشترین و خۆشترین ژیانی هەبێ، چونکە خانەدان بوون جوان بوو لە هیچی کەم نەبوو تەنها مامۆستا نەبێت، لە کۆتاییدا بەبوزورگ عەلەوی وت من خاوەنی ئەو چاوە هەرزە و هەوەس بازانە نیم مامۆستا کەتان بە هەداچووە و تابلۆکە ببەرەوە و هیچ پەیوەندی بەمنەوەنیە و خۆزگە ئەو چاوانەی وانەکێشایە.
ئەمە پوختەیەک بوو لەسەر ئەم ڕۆمانەکە کەخۆی 247لاپەڕەیە. [2]