یاری سینی سینیانێ شەوانی ڕەمەزانان لەهەولێر ساڵی هەشتایەکان.
لەهەولێر لەمانگی ڕەمەزان هەندێک کلتور تاوەکوو ئێستاش مایە ئەویش یاری شەوانی سینی سینیانێیە کە گەنجان لەبڕی شەو درێژی و کات بەسەر بردن خۆیان خەریک دەکەن، ئەوکاتی گروپ دروست دەکرا بەناوی گەڕەک و یان فیتەر و نجاڕ و چەخماخچی وخەفافەکان و....هتد ئەو ئیشانەی کە پێوە ناسراوبوون ڕۆژانە لەبازاڕ بوون.
زۆرجاریش لەسەر خواردن دەکرا، خواردنی قەیماغ و کەباب یانیش لەسەر هەندێک شتی ڕۆژانە.
ئەوساڵ جیاواز لەساڵانی ڕابووردو بەهۆی ئەو نەخۆشیەوە ئەو یاریە نەکرا بەتایبەتی لە چایخانەی نەبەزی تعجیلی و لە باغی شار و لە بارەگای ماڵی تورکمان جمەی دەهات هەتا بەرە بەیان دەکرا...
کوردیپێدیا بەرپرس نییە لە ناوەڕۆکی ئەم تۆمارە و خاوەنەکەی لێی بەرپرسیارە. کوردیپێدیا بە مەبەستی ئەرشیڤکردن تۆماری کردووە.
ئەم بابەتە 1,225 جار بینراوە
ڕای خۆت دەربارەی ئەم بابەتە بنووسە!