کامیان گەرمترە هاوینی نیوە گۆی باکور یان هاوینی نیوە گۆی باشور و هۆکارەکەی چییە؟
هاوینی نیوە گۆی باکوور گەرمترە لەهاوینی نیوە گۆی باشوور، چونکە نیوە گۆی باکووری زەوی زۆربەی ووشکانییە، بەڵام نیوە گۆی باشووری زەوی زۆربەی ئاوە.
دابەشکردنی ووشکانی و ئاو لە نێوان نیوە گۆی باکوور ونیووە گۆی باشوور وەک یەک نییە.
ڕووبەری گۆی زەوی (510مليۆن کم2)، ئاو لە (70.8%)ی گۆی زەوی پێک دێنێت واتا (360)مليۆن کم2 گۆی زەوی ئاوە، ووشکانی لە (29.2%) ی گۆی زەوی پێک دێنێت واتا (150)ملۆن کم2 گۆی زەوی ووشکانییە.
نیوە گۆی باکووری زەوی لە (60.7%) ی ئاوە و لە (29.3%) ی ووشکانیە، نیوە گۆی باکووری زەوی پێی دەوترێت (نیوەی کیشوەری)، چونکە لە (75%) کیشوەرەکان دەکەونە نیوە گۆی باکووری زەوی.
بەڵام نیوە گۆی باشووری زەوی لە (80.9 %)ی ئاوە و لە (19.1%)ی ووشکانییە، واتا تەنها لە (25%)ی ووشکانی گۆی زەوی تێدایە بۆیە پێی دەوترێت (نیوەی ئاوی).
کەواتا لە (75%)ی ووشکانی جیهان دەکەوێتە باکووری هێڵی کەمەرەی و لە (25%)ی دەکەوێتە باشووری هێڵی کەمەرەی، بەڵام لە (25%)ی ئاوی جیهان دەکەوێتە باکووری هێڵی کەمەرەی و لە (75%)ی دەکەوێتە باشووری هێڵی کەمەرەی.
ئامادەکردن و نووسینی : م.حوسێن عەبدولکەریم ڕۆستەم کەلاری.[1]