ناو: ڕەشید
نازناو: حەمەڕەشید ماوەتی
ناوی باوک: کەریم ڕەشید
ساڵی دایکبوون: 1950 زاینی
رۆژی کۆچی دوایی: #16-01-2022#
شوێنی کۆچی دوایی: #سلێمانی#
$ژیاننامە$
لە دایکبووی ساڵی (1950ز) ە.
ساڵی خوێندنی (1967-1968) خانەی مامۆستایانی تەواو کردووە.
هەمان ساڵ (1967ز) پەیوەندیی بە کۆمەڵی برایانەوە کردووە.(الإخوان المسلمین)
بۆ ماوەی (29) ساڵ لە گوندەکانی #شارباژێڕ#دا بە تایبەتی #ماوەت# و #گرگاشێ# خزمەتی مامۆستایەتیی کردووە.
لە ساڵانی حەفتاکانی سەدەی ڕابردوودا، سەرەڕای چاوسوورکردنەوەکانی ڕژێمی بەعس، خۆڕاگرانە بەردەوام کاری لەسەر هەڵماڵینی ستەمکارییەکانی ڕژێم و پەروەردەکردنی لاوان کردووە و بانگەوازی ئیسلامیی گەیاندووە.
پاش ڕاپەڕینیش لەگەڵ برا و خوشکە دێرینەکانی هاوفکری خۆی، ڕۆڵێکی سەرکردانەی لە ڕاگەیاندنی #یەکگرتووی ئیسلامیی کوردستان#دا بینیوە و ماوەیەک لە سەرکردایەتیدا و ماوەیەک ئەرکی بەرپرسیارێتی مەڵبەندی وەرگرت.
لە خولی دووەمی پەرلەمانی هەرێمی کوردستانیشدا لەسەر لیستی یەکگرتووی ئیسلامیی ئەندام پەرلەمان بووە..
لەم چەند ساڵەی دواییشدا دوای خانەنشینبوونی سەرەڕای ناساغیی، دەستی دابووە وەرگێڕانی کتێبە بانگخوازییەکان. مامۆستا (12) بەرهەمی هەیەو تا دوا ساتەکانی تەمەنی دەستی بە قەڵەمەوە بوو، بەشێک لە بەرهەمەکانی چاپکراون. [1]