دەرگاوان
یەکەم گۆڤاری پەروەردەی میدیایی
دوابەدوای سەرپێخستنی زنجیرەی کتێبە چاپکراوەکانی؛ #ڕێکخراوی چاودێریی میدیای کوردی (چمک)# بەئامانجی باش پەروەردەکردنی نەوەی نوێی میدیاوانان و پڕکردنەوەی بۆشاییەکی ڕۆژنامەوانیی بۆ یەکەمجار پرۆژەی چاپکردن و بڵاوکردنەوەی دەرگاوان وەک گۆڤارێکی تایبەتمەندی پەروەردەی میدیایی بەم ناسنامەیەی خوارەوە کارا دەکات:
یەکەمین گۆڤاری وەرزیی تایبەتمەندە بە پەروەردەی میدیایی کە لە 21ی کانوونی دووەمی 2022دا، یەکەم ژمارەی وەرزی زستانی چاپ و بڵاوکرایەوە. تائێستا2024 سێ ژمارەی لێدەرچووە.
خاوەنی ئیمتیاز:
ڕێکخراوی چاودێریی میدیای کوردی (چمک)
سەرنووسەر: د.شوان ئادەم ئەیڤەس[1]