بوومە خاکی سەری ڕێی، پێیەکی تا پێما نا
وتی: سەد دەفعە بخۆ ئەی حەریکەی بێ مانا
تەڵەبی ڕەحم و مرووەت لە دڵی ئەهلی زەمان
تەڵەبی ئاوی حەیاتە لە سەرابستانا
قاتی پیاوە لە سەر ئەم ئەرزە - دەبینی مەنسوور
بە سەری دارەوە - (ذَوالنّون)ە لە بن زیندانا
لە قسێکی لەبی پشکووتووە شۆری دوو جیهان
قسەیەک سەد لەکی مانا لە لکی دامانا
قەسەمی گوێمی بە چاوی بەچە دا پیری موغان
کە لەمەولا نەبییێ وەعز و قسەی مەولانا
تۆوی سەرخستووە بن خاکە، سەرئەفرازیی بەر
هەر لە ڕێگەی تەڵەبا بوو سەری دانا، دانا
وتم: ئەو خاڵە چ بوو هەر کەڕەتێکت دەرخست
#مەحوی#
#دیوانی مەحوی# [1][2]