جەنجەڕ
ئامێرێکی تایبەتە بۆ هاڕینی گوڵەگەنم و جۆ، ئەسپ ڕایدەکێشێ.
لە ناوەوەی جەنجەڕ چەند تیغێک هەیە دەسوڕێتەوە و گوڵەگەنمەکان دەهاڕێ و وردی دەکات، بۆ ئەوەی گەنمەکە لە قرش و کا جودا بێتەوە.
جەنجەڕ لە دار و بزماری گەورە و ئاسن دروست دەکرێ، تۆپەکی هەیە لەخوارێ دەخسترێ و پێیدەرێن تۆپی جەنجەڕ کە دارێکی ئەستوورە.
باڵتە دەسووڕێ و وەک چەقۆ وایە و سەرەکانی تیژە، کاری ئەو باڵتانە وردکردنی ئەو قەسەرەیەیە کە لەسەری دەڕوا.
ئەوسەر ئەوسەری کونە و جەنجەڕەکەش کلچوکەی هەیە و دەچێتە ناو دارەکە، دەسووڕێ قەسەرەکەی ورد دەکا.
ئەولا و ئەولای حوشترەی جەنجەر، دەغر دەهێنرێ و هێستر ڕایدەکێشی و دەسووڕێ، هەرچەندە قرشەکە وردتر دەکا و تیژ تر دەبی، دەبی چەور بکرێ نەوەک ژەنگی هەربینی،
زیاتر بە دوو ئێستر یان گا یان کەر لۆ ڕاکێشێانی جەنجەرەکەی بەکاردەهێندرێ.
لەکوردستان دروست دەکرێ و هەیە و پێشتر کاری پێکراوە، پێش دەڕاسە پەیدا بووە، ئێستاش لەهەندە جێیان کاری پێدەکرێ لەو جێیانەی کە دەراسە نایگاتێ.
پێش جەنجەڕ (چان) هەبووە، چان لە دار و کەبەر چاککرایە.
کەبەر جۆرە دڕکەکە چاک دەکرا و توند دەکرا و لە هێستر دەخرا لۆ ئەوەی گەنم و جۆی لە قەسەرەکە جودا ببیتەوە.
کایەکەی سەرەوە لۆ گیاندارانە و ئەوەی لە خوارێش دەمینێتەوە دەبیتە جۆ و گەنمی ساف.[1]