بابەت وەرزشی
ئامادەکردنی: سروشت بەکر
1- بکەوە سەر پشت و قاچت کەمێک کۆ بکەرەوە، جارێک دەستی چەپ و جارێک دەستی ڕاست بدە لە قاچت. هەر لایەک (30 جار)
2- هەر لەسەر پشت قاچ و دەستت بکەرەوە و دواتر هەمووی کۆبکەرەوە. (20 جار)
3- بکەوە سەر لاو و دواتر قاچت ڕێک بکە و بەرزی بکەرەوە و دایبنێرەوە، (15 جار) بۆ هەر لایەک.
4- بچۆرە سەر دەست و ئەژنۆ و هەرجارێک قاچێکت بەرز بکەرەوە بۆ دواوە، (20 جار)بۆ هەر لایەک.
5- وەرزشی پلانک ئەنجام بدە، لەسەر نوکی پێ و قۆڵت بمێنەرەوە بۆ ماوەی(30 چرکە) و با پشتت ڕێک بێت.
تێبینی: گەر ڕۆژانە ئەم وەرزشانە بکەیت، لەماوەی 40 بۆ 50 ڕۆژدا کێشت دادەبەزێت.
[1]