ناو: هەڵمەت
ناوی باوک: عاسی حوسێن
ناوی تەواوی(هەڵمەت عاسی حوسێن)ە، لەساڵی(1981) لە #خورماتوو# لە پارێزگای #کەرکووک# لە خانەوادەیەکی کوردپەروەر لە دایکبووە، قۆناغەکانی خوێندنی لە قوتابخانەکانی خورماتوو بەسەرکەوتوویی بڕیووە، بەکالۆریۆسی لە کۆلێژی کشتوکاڵی زانکۆی تکریت له ساڵی2008دا تەواو کردووە، لە هەمان پسپۆڕی بڕوانامەی ماستەری لە زانکۆی(شیاتس) لە وڵاتی هیندستان لەساڵی(2012) بەدەستهێناوە، هەروەها لە زانکۆی کوردستان لە شاری #سنە#ی ڕۆژهەڵاتی کوردستان لەساڵی(2022) بڕوانامەی دکتۆرای لە پسپۆڕی(پسپۆڕی گشتی زانستە کشتوکاڵیەکان) بەدەستهێناوە، مامۆستایە لە #زانکۆی گەرمیان#، جگە لەمانە لە چەند بوارێکدا خزمەتی کردووە وەک:=KTML_ImageCaption_Begin==KTML_StyleDiv=width:30%;height:20%;float:right;=KTML_ImageCaption_Target_Link=https://www.kurdipedia.org/files/relatedfiles/2022/411193/0002.JPG=KTML_ImageCaption_Title=هەڵمەت عاسی=KTML_ImageCaption_CaptionStyle=000000=KTML_ImageCaption_Caption=هەڵمەت عاسی=KTML_ImageCaption_End=
سەرۆکی بەشی زانستی بووە لە زانکۆی گەرمیان، بەڕێوەبەری کارگێڕی و خۆیەتی کۆلێژی کشتوکاڵی زانکۆی گەرمیان بووە، سەرۆک و ئەندامی چەندین لێژنەی زانستی بووە لە زانکۆی گەرمیان، بڕوانامەی(ئای تی پی) لە وڵاتی ئوردەن بەدەستهێناوە، پەیمانگای کۆماری ئەمریکی بۆ گفتوگۆ و پەیوەندی و هەڵبژاردن، سەنتەری زمانی فارسی زانکۆی سنە لە وڵاتی ئێران، پەیمانگای ئیکسفۆرد باڵیۆزخانەی بەریتانیا لە عێراق، خولی ڕێگاکانی وانە وتنەوەی #سلێمانی# کوردستان، خولی ڕاهێنەری نێودەوڵەتی دامەزراوەی عەراقە بەغد عێراق، بەشداری چەندین کۆنگرەی زانستی نێوخۆیی و نێو دەوڵەتی کردووە، چەندین خولی ئەکادیمی و کارگێری و گەشەپێدان، ئەندامی یەکێتی ئەدیبانی نێودەولەتی واشینتۆن ئەمریکا، دامەزرێنەری بەشی زانستی و تاقیگەی بایۆلۆجی و کیمیا و کۆلێژی کشتوکاڵی زانکۆی گەرمیانە، دەیان ئۆفەری ماستەر و دکتۆرای لە هەردوو وڵاتی هیندستان و ئێران بەبێ بەرامبەر بۆ خوێندکاران وەرگرتووە، دەستەی دامەزرێنەری هەوارگەی گەشەپێدانی تواناکانی کوردستانە، لە هەر وڵات و شارێک بووبێت وەکو ئەرکێک خزمەتی بە خوێندکاران و هاونیشتمانیان کردووە، چەندین سوپاس و پێزانینی ئەکادیمی و کارگێڕی پێبەخشراوە لەگەڵ چەندین بڕوانامەی ڕێزلێنانی ئەکادیمی و کارگێڕی، خێزاندارە و خاوەنی سێ مناڵە بەناوەکانی(ئارام و مینا و ژیلا) و لە شاری خورماتوو نیشتەجێیە.[1]