ئەمیر عەبدوڵڵا فەتحوڵڵا
ناو: ئەمیر
ناوی باوک: عەبدوڵڵا فەتحوڵڵا
ناوی تەواوی (ئەمیر #عەبدوڵڵا فەتحوڵڵا کاوێس#)ە، لە ساڵی (1969) لە گوندی #ئیلنجاغی گەورە#ی وراتی #کۆیە# لە دایکبووە، قۆناغی خوێندنی سەرەتایی لە قوتابخانەی ئیلنجاغی گەورە و قۆناغی ناوەندی و دواناوەندی لە #تەقتەق# و کۆیە تەواوکردووە، لە ساڵی (1995) بە فەرمانبەر لەسەر میلاکی #وەزارەتی دارایی# و ئابووری حکومەتی هەرێمی کوردستان دامەزراوە و تاوەکوو ساڵی (2006) لە ناوچەکانی #هەولێر# و کۆیە و پشدەر و بیتوێن و تەقتەق و #دێگەڵە#، لەو وەزارەتەدا خزمەتێکی بەرچاوی کردووە و بەکەسێکی خەمخۆر و دڵسۆز و ئەمین و وردبین ناوی دەرکردووە.
=KTML_ImageCaption_Begin==KTML_StyleDiv=width:30%;height:20%;float:right;=KTML_ImageCaption_Target_Link=https://www.kurdipedia.org/files/relatedfiles/2022/411345/0001.JPG=KTML_ImageCaption_Title=ئەمیر عەبدوڵڵا فەتحوڵڵا=KTML_ImageCaption_CaptionStyle=000000=KTML_ImageCaption_Caption=ئەمیر عەبدوڵڵا فەتحوڵڵا=KTML_ImageCaption_End=
لە تشرینی یەکەمی 2004 لە #زانکۆی کۆیە# کۆلێژی یاسا بەشی یاسا درێژە بەخوێندن دەدات و لە ساڵی خوێندنی (2007-2008) بە پلەی زۆرباشە بڕوانامەی بەکالۆریۆس لە یاسا بەدەستدەهێنێت، لە ساڵی (2006) لەسەر ڕەزامەندی خۆی گواستراوەتەوە فەرمانگەی (باجی خانوبەرەی کۆیە) بۆ ماوەی دوو ساڵان (2006-2008) لەو فەرمانگەیە خزمەتێکی دیاری کۆیەی کردووە، لەسەر پێشنیاری قایمقامی شارۆچکەی کۆیە بووە بە سەرۆکی لێژنەی پێشینەی خانووبەرەی شارۆچکەی کۆیە بۆ ماوەی یەک ساڵ پەیوەندی ڕاستەوخۆی لەگەڵ فەرمانگەی پەیوەندیدار لە شاری #سلێمانی# بووە، لەو ماوەیەدا زیاتر لە (450) مامەڵەی شاری کۆیە و تەقتەقی ڕاییکردووە و خەڵکێکی زۆر لەو پێشینەیە کەڵک مەندبووە، ئەو کات زۆربەی کارەکانی بە ئۆتۆمبیلی تایبەتیی خۆی ڕاپەڕاندووە، لە کۆتایی 2009دا کاتێک کە سنووری شارۆچکەی کۆیە لەڕووی کارگێڕییەوە خرایەوە سەر شاری هەولێر، لێژنەکەیان خرایە سەر میلاکی بانکی خانوبەرەی هەولێر، لە مانگی حوزەیرانی 2010 شەش فەرمانبەر بە گرێبەست بۆ لێژنەکە زیادکراوە و بەردەوام بووە لە کارەکانی لە کۆتایی ئەو ساڵەدا دوای بەدواداچونێکی زۆر توانراوە ڕەزامەندی لە ئەنجوومەنی وەزیرانی حکومەتی هەرێمی کوردستان بە هاوکاری پەڕڵەمانتار (گۆران ئازاد) وەربگیرێت و لێژنەکە بکرێتە بانکی خانوبەرەی کۆیە و ئەمیر عەبدوڵڵا بووە بە یەکەم بەڕێوەبەر و دامەزرێنەری ئەو بانکە.
لەبەر نەبوونی ژمارەی حسابی بۆ بانکە تازەکەی کۆیە لەنێوان ساڵانی (2010-2013) دا مامەڵەکانیان لە بانکی خانوبەرەی هەولێر بۆ وەرگرتنی پێشینەکان جێبەجێ دەکرد و زیاتر لە (4000) چوار هەزار مامەڵەیان لە کۆیە و شارەدێکان و گوندەکانی دەوروبەریان ئەنجامداوە.
لە ساڵی (2013)دا ژمارەی حسابی بۆ بانکی خانوبەرەی کۆیە کرایەوە و لە ماوەی کەمتر لە چوار مانگدا بانکەکە توانیویەتی (7) حەوت ملیار دینار بداتە کۆیە و شارەدێکانی بە گوندەکانیانەوە، تاوەکوو ئەمڕۆ لەسەر پیشەکەی وەکوو بەڕیوەبەری بانکی خانوبەرەی کۆیە بەردەوامە.
بەڕێوەبەری بانکە بۆ کوردیپێدیا دەڵێت: کردنەوەی ئەو بانکە هەوڵێکی زۆری ویستووە کە لەسەرەتاوە بەردەوام کارم لەسەری کردووە بە هاوکاری دڵسۆزانی شار، تاوەکوو بتوانم لەو ڕێگەیەوە خزمەتێکی بەرچاو بە هاووڵاتییانی شاری کۆیە و شارەدێ و گوندەکانی بکەم.[1]