دەسڕۆکه بکەوێتە دەست گامێشێ
بۆ لای کادێنی دەکێشێ.
دەسڕۆکه: دەسڕێکی بچووکه لە کاتی سەرچۆپیدا، بەدەستەوەی دەگرن.
کادێن: کایەن.
ئەم پەندە لەبەرامبەر ئەو کەسانه بەکاردێ کە تەنها بیر لە بەرژەوەندی خۆیان دەکەنەوە، و ئاگایان لە دەوروپشتی خۆیان نییه.[1]
ئەم پەندە زیاتر لە ناوچەی (ڕانیه) و (قەڵادزێ) بەکاردێت.