سۆفی سەر تاتی
شەیتانی وڵاتی
تات: بەردی گەورەی نوێژ لەسەرکردن.
ئەم پەندە بۆ کەسانێک بە کاردێ کە هاموشۆی مزگەوت بکەن و خۆیان بە خواپەرست دابنێن، بەڵام ڕۆڵی دووزمانی و فیتنەیی ببینن لە کۆمەڵگادا.
هەروەها بە شێوەیەکی دیکەش دەگوترێ: سۆفی سەر تاتی، فیتنەی وڵاتی.
ئەم پەندە لە ناوچەی (ڕانیه) و (قەڵادزێ) زۆر بەکارهاتووە.[1]