ناو: سەیران
ناوی باوک: پاپۆ
شوێنی لەدایکبوون: باکووری کوردستان
$ژیاننامە$
لە هەڵبژاردنەکانی پەرلەمانی هەرێمی شلێزڤیگ-هۆلشتاین کە دوێنێ، 8ی ئایار، بەڕێوەچوو، سەیران پاپۆی کاندیدی پارتی یەکیەتیی کرستیانی دێمۆکرات (CDU) کورسیی نوێنەرایەتیی بازنەی هەڵبژاردنی ڕۆژهەڵاتی شاری کیل (بازنەی 14)ی لەژێر خاتوو سەرپیل میدیاتلی (SPD)دەرهێنا و گەیشتە پەرلەمانی هەرێمەکە.
پاپۆ (34 ساڵ) کە خانمێکی نەوەی دووەمی کۆچبەرانی کوردە لە ئەڵمانیا و بە پیشە وەرگێڕی زمانەکانی کوردی و تورکی و ئەڵمانییە، 29، 4٪ی دەنگەکانی بازنەی هەڵبژاردنی 14ی بە دەست هێنا و لە بەرامبەردا میدیاتلی (46 ساڵ) تەنیا 26، 2٪ی دەنگەکانی هەمان بازنەی بە دەست هێنا و ئەوەش بەس نەبوو بۆ مانەوەی لەسەر کورسیی پەرلەمان. میدیاتلی 4 ساڵ بوو ئەندام پەرلەمان و سەرۆکی فراکسیۆنی سۆسیال دێمۆکراتەکان (SPD) بوو.
بازنەی هەڵبژاردنی 14 لە کیل زۆربەی کات قەڵایەکی سەختی سۆسیال دێمۆکراتەکان بووە، بۆیە ئێستا هەڵبژاردنی کەسێکی گەنج و نەناسراوی وەک سەیران پاپۆ لەو بازنەیە بووە بە هۆی سەرسڕمانی سۆسیال دێمۆکراتەکان و شادمانیی کرستیان دێمۆکراتەکان.
[1]