ناو: نەجمەدین
ناوی باوک: عەزیز سمایل
ناوی تەواوی (نەجمەدین عەزیز سمایل) ە، لە ساڵی 1953 لە (گوندی) سەبەشاخی سەر بە ناوچەی کەندیناوەی پارێزگای #هەولێر# لە دایک بووە، خوێندنی سەرەتایی تا پۆلی چوارەم هەر لەوێ تەواوکردووە، پۆلی پێنجەمی لە قوتابخانەی (اربیل الاولی) لە هەولێر و پۆلی شەشەمی لە قوتابخانەی ئازادی سەرەتایی تەواوکردووە، خوێندنی ناوەندی و ئامادەییشی هەر لە هەولێر تەواوکردووە، ساڵی 1971 چۆتە بەشی کوردی کۆڵیژی ئادابی زانکۆی بەغدا لە ساڵی 1975 تەواوی کردووە، لە ساڵی 1972، هێشتا هەر قوتابی کۆلێژ بووە وەکوو (بێژەر و وەرگێڕ) لە رادیۆی کوردی بەغدا دەستبەکار بووە، لە کۆتایی ساڵی 1977 گواستراوەتەوە ئەمیندارێتی گشتی ڕۆشنبیری و لاوانی حوکمی زاتی لە هەولێر بووەتە سەرۆکی بەشی (التألیف و التعضید و النشر) ، تا ساڵی 1989 لەسەر داخوازی خۆی خانەنشین بووە، لە ساڵی 1992 چۆتە کۆلێژی یاسای (الاهلی) ی ئێوارانی هەولێر و دواتر لە ساڵی 1993 بۆ هۆڵەندا کۆچی کردووە و لە هۆلەندا لە ساڵی 2005 بڕوانامەی بەکالۆریۆسی لە یاسا وەرگرتووە، و لە ساڵی 2008-2011 ماستەری لە کۆلێژی (جامعة الحرة) لە هۆڵەندا تەواوکردووە..=KTML_Photo_Begin=https://www.kurdipedia.org/files/relatedfiles/2022/415535/0001.JPG=KTML_Photo_Alt=نەجمەدین عەزیز سمایل=KTML_Style=width:20%;height:20%;float:right;=KTML_Photo_Target_Link=https://www.kurdipedia.org/files/relatedfiles/2022/415535/0001.JPG=KTML_Photo_End=
لە ساڵی 2021، دەستی بە نووسین و بەسەرکردنەوەی شاعیر و نووسەران و هونەرمەندانی کوردستان بە تایبەتی ئەوانەی کاری لەگەڵ کردوون لەو ماوەیەی کە لێپرسراوی بەشی ڕۆشنبیریش بووە لە ئەمیندارێتی ڕۆشنبیری، تا ئێستا 7 بەرگی لە کتێبی (#خۆم و ئەستێرە گەشەکان# ) لە چاپداوە و بڵاویشیکردۆتەوە. لە پلانیدا هەیە بەردەوام بێت لە بە سەر کردنەوەی شاعیران ئەدیبان. [1]