ناو: چاپوک
نازناو: شێخ چاپوک
ناوی باوک: سەید عومەر
ڕۆژی لەدایکبوون: #27-02-1960#
شوێنی لەدایکبوون: #کۆیە#
$ژیاننامە$
لە زاری خۆیەوە:
چاپوک عومەر مستەفا ، لە 27-02-1960 لە گەڕەکی بایزاغا لە کۆیە لەدایک بوویمە . خوێندنی سەرەتایم لە قوتابخانەی زانست بووە و دوای قۆناغی یەکەمی پەیمانگای نەوت لە 08-11-1981 بوومەتە پێشمەرگە لەناو ڕیزەکانی #یەکێتیی نیشتمانیی کوردستان# و دواپلەم لێپرسراوی ناوچەی یەکێتی شۆڕشگێڕانی کوردستان بووە و دوای ئەنفالەکان و لە 15-09-1988 لەگەڵ شەش پێشمەرگەی تر بۆ خوێندن نێردراوین بۆ یەکێتی سۆڤیەت و لەوێ بەکەلۆریۆسم لە مێژووی نوێ ئێستام وەرگرتووە و ماستەریشم لە پەیوەندییە نێودەوڵەتییەکان وەرگرتووە . دوای خوێندن چوومەتە وڵاتی سوید و تا ساڵی 2016 بەیەکجاری هاتوومەتەوە کوردستان و لە 07-01-2010 بوومەتە قائیمقامی کۆیە، دوای چەندین جار هەوڵی وازهێنانمدا لەکارەکەم تا 17-07-2016 بەیەکجاری دەستم لەکار کێشایەوە.[1]