ناو: ژاڵە
ناوی باوک: ڕەسوڵ
شوێنی لەدایکبوون: #سلێمانی#
$ژیاننامە$
ژاڵە ڕەسوڵ لە دایکبووی شاری سلێمانییە، دەرچووی پەیمانگای هونەرە جوانەکانە، خانمە پێشکەشکار و ئەکتەرێکی بە توانایە، یەکێک بووە لە ئەکتەرەکانی فیلمی سینەمایی (09) ، هەروەها خاوەنی چەندین بەرنامەیە لە کەناڵی ئێن ئاڕتی 2، وە بەشداری چەندین کاری کلیپی کردووە، تا ساڵی 2022 لە هەمان کەناڵ بەردەوامە لە دیارترین بەرنامەمەکانی (تاڵ و شیرین، و ژەمی ژاڵە) بوو، وە نوێترین بەرنامەی بە ناوی (ناو و ناوبانگ). لە ئێستا دا (2024) پێشکەشکاری بەرنامەی ماڵی 8 ی کەناڵی ئاسمانی #کەناڵ 8#. [1]