ئەگەر تووشی نادان بوویت، گوێی لێمەگرە.
نادان: نەزان ( #فەرهەنگی خاڵ# ) لە کۆمەڵگەدا کەسانی زانا و نەزان هەن، نەزانەکان ئەو کەسانەن کە هیچ خوێندنەوە و لێکدانەوەیەکیان بۆ ڕووداو و پێشهاتەکان نییە، بۆیە گوێیان لێناگیرێ، پەندەکە مەبەستی لەوەیە ئەگەر تووشی کەسی نەزان بوویت، ئامۆژگاری لێوەرمەگرە.[1]