ناو: هەڵگورد
ناوی باوک: عارف مەحمود
ساڵی لەدایکبوون: 1946
ڕۆژی کۆچی دوایی: #20-07-2005#
شوێنی لەدایکبوون: #سلێمانی#
شوێنی کۆچی دوایی: سلێمانی
$ژیاننامە$
لە ساڵی 1946 لە گەڕەکی گۆیژە لە شاری سلێمانی لە دایک بووە، لە ساڵانی پەنجاکاندا لە قوتابخانەی شۆڕش دەستی بە وەرزش کردووە بەتایبەتیی تۆپی پێ و تۆپی باسکە، دواتر پەیمانگای مامۆستایانی لە سلێمانی تەواوکردووە، بووە بە مامۆستای وەرزش لە ساڵی 1967 چوتە ڕیزی #یانەی وەزشی سلێمانی# لەو یانەیە یاریزان بووە بەڵام هەلی تەواوی یاری کردنی پێ نەدراوە لە ساڵی 1970- 1987 سکرتێری یانەی وەرزشی سلێمانی بووە، هەروەها لە ساڵی 1970 ناوبژیوانی پلە یەکی ئێراق بووە بەڵام پێش ئەوەی بەکرێتە ناوبژیوانی نیودەوڵەتی وازی لە ناوبژیوانی هێنا، لە ساڵی 1969 یەکێک بوو لە دامەزرێنەرانی یەکێتی تۆپی پێی سلێمانی لقی ئێراق لە ساڵی 1972 بۆ یەکەمجار بەژداری لە تۆپی دەست کرد لە وڵاتی میسر، بڕوانامەی ڕاهێنەری تۆپی دەستی وەرگرت.
لە هەمان کاتدا یەکێک بوو لە دامەزرێنەری لیژنەی ئۆڵومپی کوردستان ساڵی 1995، یەکەم کەس بوو ئیتحادی تۆپی دەستی هێنایە سلێمانی.
[1]