ناو: موئەید
ناوی باوک: عەبدوڵڵا
موئەیەد عەبدوڵڵا- مۆسیقا ژەن
نوسینی: #خالید عومەر عوسمان#
ناوی تەواوی (موئەیەد عەبدوڵڵا محەمەد ئەحمەد) ە، لە #28-2-1963# لە گەرەکی (تەعجیل) ی شاری #هەولێر# لەدایک بووە، خوێندنی سەرەتایی لە قوتابخانەی بێکەس و ناوەندی لە قوتابخانەی چیمەن و ئامادەیی لە ڕزگاری تەواو کردووە، دەرچووی پەیمانگای تەکنەلۆجیا/ م- دبلۆمی هونەر ساڵی 1988- 1989 لە شاری ناسریە، لە ناوەراستی هەشتاکان و لە قۆناغی ناوەندی بووە بە گۆرانی بەشداری دەستی بەکاری هونەری کردووە، هەروەها لەم قۆناغەدا هەولیداوە فێری ئامێری (ساز) ببێت فێر بووە، لە قۆناغی ئامادەیی بەشداری کردووە بە گۆرانی لە هۆڵی گەل، لە کۆتا قۆناغی خوێندنیدا لە پەیمانگا لە شاری (ناسریە) بە گۆرانی گوتن و ژەنینی ئامێری (عود) بەشداری چاڵاکانەی هەبووە، ساڵانی 1980 بۆ 1984 سەرەتا هەوڵی داوە فێری ئامێری (ساز) ببێت دواتر فێری ئامێری (عود) بووە، لە هەشتاکان ئەندامی تیپی مۆسیقای (خانەی هونەر- دار الفن) بووە بە ژەنینی مۆسیقا و گۆرانی ووتن، ساڵی 1995- 1996 گۆرانی (زستانی ئاڵ) تۆمار کردووە لە هۆنراوەی حەمە ساڵح دیلان و ئاواز ووتنی خۆی بەهاوکاری (کۆمەڵەی هونەرو وێژەی کوردی) پاشان لە شەقڵاوە کلیپی کردووە، ساڵی 1996 لە ژمارەیەک شانۆگەریدا بەشداری کردووە بە مۆسیقا و کاریگەری دەنگ لە ئامادەکردنی خۆی لەگەڵ (کۆمەڵەی هونەرو وێژەی کوردی) وەکو شانۆگەری (هیوا دەنگی هەقە- کامە ڕەوایە کامە ناڕەوایە- پیلان)، هەروەها تۆمار کردنی چەند گۆرانیەک بەناوی (دوێنێ و ئەمڕۆ- بۆ میللەت ڕەش یان مەرگ)، هونەرمەند ئەندامی کارای (کۆمەڵەی هونەرو وێژەی کوردی) بووە، ساڵی 1992 تا 2001 لە چەندین بۆنە و ئاهەنگ و یادەوەریەکان بەشداری کردووە بە گۆرانی ژەنینی مۆسیقا کە بۆ تەلەفزیۆن تۆمار کراون، لە 1-10-2001 بە مامۆستا دامەزراوە لە شارۆچکەی (دیانە- چۆمان)، لەو ماوەیەی کە مامۆستا بووە لەکاری هونەری بەردەوام بووە بە فێرکرنی خوێندکاران لەم دەڤەرەدا بە ئامادەکردنی ئاهەنگ بۆ بۆنەکانی نەورۆز و یادەکانی هەڵەبجە، ساڵی 2005 پەروەردەی چۆمان دامەزرا ئەم وەکو بەرپرسی چاڵاکی قوتابخانەکان دەستبەکار بوو بۆ ماوەی چوار ساڵ، چەندین ئامادەکاری و هۆنراوە و ئاوازی بۆ منداڵان داناوە لە سنووری بەڕێوەبەرایەتی پەروەردەی هەولێر بۆ پاڵاوتنی ڤیستیڤاڵ، ساڵی 2009 گوازراوەتەوە بۆ بەڕێوەبەرایەتی پەروەردەی ناوەندی هەولێر چاڵاکی قوتابخانەکان، چەندین هۆنراوە و ئاوازی بۆ ڤیستیڤاڵ و ڕۆژی ئاڵا و خاوەن پێداویستییەکان داناوە، بەشداری کردووە بۆ خولەکانی هاوینەی قوتابیان.
ئەم ژیاننامەم لەخۆی وەرگرتووە لە 12-7-2021[1]