ناو: تەڵعەت
ناوی باوک: عارف عەلی
نازناو: تەڵعەت عارف عوزێری
تەڵعەت عارف عوزێری- موزیک ژەن وە ئاواز دانەر
نوسینی: #خالید عومەر عوسمان#
ناوی تەواوی (تەڵعەت عارف عەلی) ە، ساڵی 1944 لە شاری #هەولێر# گەرەکی تەیراوە لەدایک بووە، ساڵی 1963 چۆتە خانەی مامۆستایان، دوای دەرچوونی لە خانەی مامۆستایان لە 1965-11-13 بە مامۆستا دامەزراوە لە گوندی #خەلان بیاو# لە ناوچەی #بارزان#، ساڵی 1971 گواستراوەتەوە بۆ هەولێر چالاکی قوتابخانەکان بە ناونیشانی یاریدەدەری بەڕێوەبەر، هەر لە خانەی مامۆستایان دەستی بەکاری هونەری کردووە، وەکو کاری ژەنین و فێربوونی هونەری موزیک خاوەن چەندین ئاوازی ناودار وناسراوە، پاش دەرچوونی لە خانەی مامۆستایان پەیوەندی کردووە بە گروپی مۆسیقای یەکێتی مامۆستایان وەکو ژەنیار ئامێری کەمان، ساڵی 1971 بووەتە ئەندامی تیپی هونەری هەولێر بە ژەنینی ئامێری (چەلۆ)، هەروەها بەرپرس و بەڕێوەبەری کارگێڕی ئەم تیپە بووە، دواتر چۆتە خولی کاری هونەری وە بە پلەی نایاب دەرچووە، بەشداری لە (خولی ناوەندی مۆسیقا و ئاواز دانان) دەکات لە پەیمانگای هونەرەجوانەکانی بەغدا لە 1975/5/14 لە خولی مۆسیقا و ئاواز دانان وە پلەی (شەرەف) بەدەستدەهێنێت، ئامۆزاکانی هونەرمەند تەلعەت عارف زۆربەیان یا نوسەر یا موزیک ژەن بونە بەناوبانگەکانیان خوا لێخۆش بو مامۆستا جەودەت شاکر عوزێری، شێرزاد ئەنوەر عوزێری براکانی، هەروەها 3 مندالی خۆی خولیای موزیک بونە و ئەندامی تیپی مندالانی هەولێر بونە لە ساڵی 1977 تا 1981 کە یەکێکیان هیوا تەلعەت ئێستاکە خەریکی دکتۆرا وەرگرتنە لە موزیک. هونەرمەند لە هەولێر وەکو ژەنیاری ئامێرەکانی (عود- چەلۆ- کەمان - ئۆرگ) ناسراوە کە لەگەڵ زۆری گۆرانیبێژان بەژداری هەبوە وەکو (تاهیر تۆفیق، محمد احمد اربیللی، یەشار، شکۆ، تەحسین تەها، حمە جەزا، قادر کابان، جەبار احمد...) هەروەها وەکو ئاواز دانەر، لە ماوەی خوێندنی لە بەغدا چەندین ئاوازی داناوە لە ڕادیۆ و تەلەفزیۆنی بەغدا بەشی کوردی تۆمارکراوە وبڵاوکرایتەوە، ماوەکی زۆر درێژ تاوەکو خانەنیشین دەبێت وەکو بەرپرس وسەرپەرشتیاری چالاکی قوتابخانەکانی هەولێر کاری کردوە. وەکو ئاواز دانەر وژەنیاری ئامێری عود بەشداری لە چەندین ڤیستیڤاڵی جیاواز کردووە لە عێراق و کوردستان ودەرەوەی ووڵات. دانەری ئاوازی ئۆپەرێتی (دەروازەی ژیان) لە دەرهێنانی هونەرمەند سەباح عەبدولرەحمان کە لە هۆڵی گەل نمایش کرا، دانەری ئاوازەی (شەهیدان قەت نامرن ئێوەن چرا بۆ ژیان)، سروودی (دڵسۆزین نەوەی کوردین) بۆ تەلەفزیۆنی کەرکووک تۆمارکرا بە بەشداری کۆمەڵێک گۆرانی بێژ وژەنیارانی کوردستان وە ستۆدیۆی کەرکووک لە بەشی کوردی و تورکمانی تۆمار کرا، خاوەن چەندین ئاوازە هەربگرە لەسەر عەشق وخۆشەویستی وسروود وئۆپەرێتی کوردی وتورکمانی کە ڕادیۆکانی بەغدا وکەرکووک تۆمارکراون وەئێستاکەش دوا بەرهەمەکانی بەزمانی ئەڵمانی نمایش دەکرێت لە ئەوروپا، ، ئاوازی دایتە زۆری گۆرانی بێژەکانی کوردستان بەناوباگترینیان گۆرانی (کۆچ ویادی، کە ناسروە بە گۆرانی ئەی پەری) کە چیرۆکەکەی تراجیدیەکە لەسەر شەهیدکردنی هاوسەرەکی لەبەر دەم دەرگای قەلاتی هەولێر لەلایان عەسکەرەکانی ڕژێمی بەعس داناوە هۆنراوەکەش لەلایان دکتۆر اکرەم خامۆش نوسراوە وە گۆرانیبێژی دەنگ خۆشی کورد خوالێخۆشبو (محمد جەزا) لە تەلەفزیۆنی کەرکووک لەگەڵ تیپی هونەری هەولێر تۆماریان کردوە، شایەنی باسە ئەم گۆرانیە یەکێکە لە گۆرانیە نەمرەکانی کوردی کە هەموو چینێک گوێی لێدەگرێت. ئاوازەکانی ئەم گۆرانیانەی داناوە لە ڕادیۆی بەغدا بەشی کوردی وتورکمانی تۆمار کراوە(کاکی شۆفێر لەسەر خۆ بە – (هەوێداری) نەسحەتو کەم دو ژن مەینن، کە بەدەنگی هونەرمەند سەباح عبدولرەحمان تۆمار کراوە- گەل یارم - یاری جوانم - گازدم ئوزاخ یوڵاری دوستم هجران - شوفێر- کۆچی و دیاری- سوپای عێراق- دڵسۆزین- ئافرەتان- جوتیار- شەهیدان- بەفرین چەندە جوانی - من ئەزانم.
ئەم ژیاننامە وزانیاریانەم لە هونەرمەند (هیوا تەڵعەت) کوڕی هونەرمەند تەڵعەت عارف وەرگرتووە لە 2021/7/29[1]