ناو: ئازاد
ناوی باوک: حەمەدەمین
نازناو: ئازاد قەرەداغی
ئازاد قەرەداغی-مۆسیقا ژەن
نووسینی: #خالید عومەر عوسمان#
ناوی تەواوی (ئازاد حەمەدەمین ساڵح حسێن) ە، ساڵی 1956 لە شاری #هەولێر# گەڕەکی خانەقا لەدایک بووە، دەرچووی شەشی وێژەیی ئامادەیی ئەربیل ئێواران، لە #23-12-1983# ژیانی هاوسەرگیری پێکهێناوە و کوڕێک و چوار کچی هەیە بەناوەکانی (بنار-شکار-تەلار-هەوار-هەنار)، ساڵی 1972 بە گۆرانی و ئەکتەری دەستی بەکاری هونەری کردووە، لە هەمان ساڵ 1972 بۆ یەکەمین جار بەشداری کردووە وەک ئەکتەر لە دوو شانۆگەری (ئەنجامی پوڵ پەرستی-سمە کۆیل) لە دەرهێنانی سەباح عەبدولرەحمان-بە بەشداری هونەرمەندان زاهیر عەبدوڵڵا و ئەنوەر شێخانی و عیماد ئەکرەم، ساڵی 1976 بووەتە ئەندامی کۆمەڵەی هونەر و وێژەی کوردی/ هەولێر، لەژێر ڕێنمایی مامۆستا (قەمبەر محەمەد ڕەئوف-ناسراو بە قەمبەر قەرداش) فێری ژەنینی ئامێری کەمانجە بووە، لە #26-03-1976# بە هەوڵ و کۆششی هونەرمەند (ڕەسمی جەلال شاڵی) لە بەڕێوەبەرایەتی شانۆی لادێ دامەزراوە وەکوو کارمەند بە ناونیشانی (مدرب ڕیفی)، ساڵی 1976 وەکوو گۆرانیبێژ لەگەڵ تیپی هونەری شانۆی هەولێر بەشداری کردووە بە هاوکاری ژەنیاران (قەمبەر قەرداش-شاکر سابیر #ڕواندز#ی-محەمەد ئیسماعیل-فوئاد محەمەد-حەمید مەجید-سیروان عومەر یوسف-ساڵح مینە جاف) لە هۆڵی سینەما سیروان، ساڵی 1976 وەکوو گۆرانیبێژ بەشداری کردووە لەگەڵ تیپی هونەری شانۆی هەولێر لە بۆنە و ئاهەنگەکانی شارۆچکەکانی (#قوشتەپە# -#هەرمۆتە# -#گوێڕ# -خانزاد-#شەقڵاوە# -ڕواندز) بە بەشداری گۆرانیبێژان (محەمەد جەزا-قادر زیرەک-جەلال سەعید)، ساڵی 1977 لەگەڵ تیپی هونەر و وێژەی کوردی-هەولێر وەکوو کۆرس بەشداری کردووە لە تۆمار کردنی گۆرانی (دوورم لە یاران/ قادر زیرەک-حەزم لێکردووی/ محەمەد جەزا) بۆ تەلەڤزیۆنی #کەرکووک#، ساڵی 1977 بۆ یەکەمجار وەکوو ژەنیار بەشداری کردووە لەگەڵ تیپی هونەری شانۆی لادێ لە ئاهەنگێکی عەنکاوە لەگەڵ گۆرانیبێژان (محەمەد تەیب تاهیر-قادر زیرەک-محەمەد جەزا-جەلال سەعید-خدر خۆشناو)، ساڵی 1978 وەکوو ژەنیار بەشداری کردووە لە ڤیستیڤاڵی ساڵانەی (هەولێر-#سلێمانی#-#دهۆک#) بە سەرپەرشتی مامۆستا وریا ئەحمەد، ساڵی 1978 بەشداری کردووە وەکوو ئەکتەر بۆ تۆمار کردنی تەمسیلی (مۆسیقاش پێویستە) بۆ ڕادیۆی بەغدا بەشی کوردی بە بەشدار بووی هونەرمەندان (ئازادە جەلال-خەلیل یابە) لە دەرهێنانی خەلیل یابە، ساڵی 1978 وەکوو سەرۆکی تیپی مۆسیقای هونەر و وێژەی کوردی-هەولێر بەشداری یەکەم چالاکی هونەری کردووە لە بۆنە و ئاهەنگەکانی ساڵانە بە هاوکاری ژەنیاران (شەریف کوردستانی-زوهێر تەحسین جاف-خەلیل-محەمەد عوسمان-عەدنان زەرب) و گۆرانیبێژان (ئیسماعیل کوێستانی-جەلال سەعید-ڕەحمان قوربانی-بورهان خۆشناو-ڕزگار ڕەنجەڕۆ-کەریم بایز)، لە #03-11-1978# مامۆستای شاعیر هێمن موکریانی میوانی بووە توانیویەتی بە ژەنینی کەمانجە کاسێتێکی 25 خولەکی دەنگی بۆ تۆمار بکات لە هۆنراوەەکانی، لە #01-05-1980# گرووپی نەقابەی کرێکارانی هەولێری دامەزراندووە و بەشداری کردووە لە ئاهەنگی جەژنی یەکی ئایار لەگەڵ گۆرانیبێژان (فوئاد ئەحمەد-تەحسین تەها-قادر زیرەک-ئیبراهیم سابیر-عارەب عوسمان-ڕزگار ڕەنجەڕۆ-جەلال سەعید-محەمەد جەزا-سابیر کوردستانی-تەڵعەت محەمەد)، لە #01-01-1981# وەک ژەنیار کاسێتێکی بۆ عارەب عوسمان تۆمار کردووە، لە #15-02-1981# وەکوو ژەنیار بەشداری کردووە لە ئاهەنگێکی مەسیف سەڵاحەددین بە هاوکاری ژەنیاران (عەلی عەزیز-قەمبەر قەرداش-عەدنان زەرب) و گۆرانیبێژان (فەرهاد زیرەک-بورهان خۆشناو)، لە #01-04-1981# بووەتە سەرباز، لە ئاهەنگی نەورۆزی ساڵی 1982 وەکوو گۆرانیبێژ بەشداری کردووە لەگەڵ تیپی هونەری میللی هەولێر لە هۆڵی گەل بە گۆرانی (نەورۆز و گوڵ فرۆش) لە ئامادەکردنی هونەرمەند (شاکر سابیر ڕواندزی)، لە#01-01-1983# بە بۆنەی سەری ساڵ وەکوو ژەنیار بەشداری کردووە لە ئاهەنگێکی مەسیف سەڵاحەددین بە هاوکاری ژەنیاران (عەلی عەزیز-قەمبەر قەرداش-عەدنان زەرب) و گۆرانیبێژان (شەوکەت تۆفیق-پەروین شازادە-تەحسین تەها)، ساڵی 1983 وەکوو ژەنیار کاسێتێکی بۆ هونەرمەند عارەب عوسمان تۆمار کردووە لە تۆمارگای عەبدوڵڵا برادۆستی، لە نەورۆزی ساڵی 1983 بۆ هونەرمەندی ڕۆژهەڵاتی کوردستان (قادری سەیاحی) کە میوانی هەولێر بووە چەند کاسێتێکی بۆ تۆمار دەکات و چەند بەرنامە و ئاهەنگێکی بۆ ساز دەکات لە هەولێر و مەسیف و شەقڵاوە لەگەڵ هونەرمەندانی مۆسیقا ژەن (شەریف کوردستانی-موحسین عەباس-زرار بەکر) و گۆرانیبێژان (عوسمان حسێن-جەلال سەعید-جەعفەر قەندی)، لە #21-07-1983# وەکوو ژەنیار بەشدار بووە لە ئاهەنگی تایبەتیی یانەی موهەندسینی هەولێر بۆ هونەرمەندان (ناسری ڕەزازی-تاهیر تۆفیق-زیاد ئەسعەد) وەکوو پێشکەشکار هونەرمەند (حاجی مەکی) #ئامەد#ە ببو، ساڵی 1984 وەکوو ژەنیار لەگەڵ تیپی میللی هەولێر بەشدار بووە لە ئاهەنگێکی بەرنامەی تەلەڤزیۆنی کەرکووک لەگەڵ گۆرانیبێژان (فوئاد ئەحمەد-تەحسین تەها-عارەب عوسمان-جەلال سەعید-نیزام شوکر-زیاد ئەسعەد)، ساڵی 1984-1985 ئەندامی تیپی مۆسیقای زیرەک بووە سەر بە مەرکەز شەبابی هەولێر بە سەرپەرشتی مامۆستا شێرزاد عوزێری و ئەمیش وەکوو جێگری تیپ بەشداری کردووە لە ئاهەنگێک لەگەڵ گۆرانیبێژەن (ڕزگار ڕەشید خۆشناو-ئیلهام-دلێر ساڵح-هاوتا ئەسعەد-کامەران ساڵح-عەلی محەمەد-سەڵاح خدر بلباس-موحسین تاقانە)، ساڵی 1985 وەکوو گۆرانیبێژ و ژەنیار لەگەڵ گرووپی مەرکەز شەبابی هەولێر بەشداری کردووە لە ئاهەنگی یانەی پزیشکان لەگەڵ گۆرانیبێژان (تاهیر تۆفیق-زیاد ئەسعەد-نیزام شوکر)، ساڵی 1986 وەکوو ژەنیار بەشداری کردووە لە ڤیستیڤاڵی ساڵانە و بۆنە جەژنەکان بە سەرپەرشتی (شێرزاد عوزێری و جەلیل ئازید)، وەکوو ژەنیار کاری لەگەڵ ئەم هونەرمەندانە کردووە ساڵی 1987 کەریم خەمزەیی 1988 ئەردەڵان بەکر 1989 ئەمجەد بێچارە و سابیر کوردستانی، ساڵی 1989 ڕووی کردۆتە وڵاتی ئێران بووەتە پەنابەر بۆ ماوەی (15) ساڵ ماوەتەوە، لەو ماوەیە وەکوو ژەنیار کاری لەگەڵ ئەم هونەرمەندانە کردووە وەکوو (محەمەدی ماملێ-عەزیز شارۆخی-کامەران مەتەری-محەمەدی ناهید-محەمەد دانش-جەعفەری ماملێ-فەیزی نەژاد-حەسەن دەرژێ)، هەروەها سەرپەرشتی گرووپی #مەهاباد# بووە و بەشداری کۆنسێرتی شاری #نەغەدە#ی کردووە، هاوکات وەکوو ژەنیار لەگەڵ گۆرانیبێژانی میللی (عەبە دەرزی-سەید عەلی #سەردەشت#ی-عەلی خەندان-عەبدوڵڵای سنجانی-ڕەسوڵی نادری-حاجی عەبدوڵڵای بلووری-برایمی قادری-ئیبراهیمی فەتاحی-سمایل ئاغای چەوگاڵی-عەلی گلینانی-قادری مامەندی-مەنافی عەبدوڵڵا زادە-سەید ئیبراهیمی #سەقز#ی-کەریمی خاکی-محەمەد کێلەشینی-ڕەسوڵ مەمۆ-یوسف مستەفا-حەسەن کاکانی-مستەفا شێواو-سمایل سەردەشتی-فەقێ مینەی نالاسی-ڕەحمانی ڕەشادەت-عومەر #شنۆ#یی-ڕەحیم سەردەشتی-ئەحمەد شەنگە-حەسەن ساڵحی #بۆکان#ی)، ساڵی 2004 گەڕاوەتەوە کوردستان و ساڵی 2005 گەڕاوەتەوە سەر کاری پێشووی، ساڵی 2006 وەک ژەنیار لەگەڵ تیپی کەلەپووری کوردی هەولێر لە چەند ئاهەنگێک بەشداری کردووە بۆ گۆرانیبێژان (سەڵاح داودە-دڵنیا قەرەداغی-عومەرە درێژ)، ساڵی 2007 لە تەلەڤزیۆنی کوردستان و 2008 لە تەلەڤزیۆنی نەورۆز چاوپێکەوتنیان لەگەڵ ئەنجامداوە وەکوو ژەنیار و گۆرانیبێژ، ساڵی 2008 وەکوو ژەنیار بەشداری کردووە لەگەڵ تیپی کەلەپووری کوردی بەسەرپەرشتی مامۆستا وریا ئەحمەد لە شارۆچکەی #ئاکرێ# لەگەڵ گۆرانیبێژان (شوان قەرەداغی-ساڵح #سەرچنار#ی)، ساڵی 2008 وەکوو ژەنیار بەشداری چەند کۆنسێرتێکی کردووە لە تەلەڤزیۆنی نەورۆز بۆ گۆرانیبێژان (جەمال ماملێ-محەمیەد دانش-ناهیدی کوهزادی) 2009 (جەعفەری ماملێ-برایمی قادری)، ساڵی 2010 بەشداری کردووە لە ڕۆژی مۆسیقای جیهانی، ساڵی 2011 وەکوو ژەنیار لەگەڵ گرووپی کەلەپووری کوردی هەولێر گەشتی وڵاتی سوێسرای کردووە بۆ چالاکی هونەری بە بەشداری گۆرانیبێژان (محەمەد ئەحمەد ئەربللی-ساڵح سەرچناری-شوانە قەرەداغی)، ساڵی 2012 بەشداری ساڵانەی چالاکییەکانی تیپی هونەرە میللییەکانی کردووە، ساڵی 2014 تا 2016 سەرۆکی بەشی مۆسیقای تیپی هونەرە میللییەکان بووە و چەندین چالاکی هونەریان ئەنجامداوە، ساڵی 2016 وەکوو ژەنیار و گۆرانیبێژ داوەت کراون لەلایەن گرووپێکی ڕۆژهەڵاتی لە وڵاتی هۆڵەندا و دواتر ئەڵمانیا و پۆڵەندا و چەندین چالاکی هونەرییان ئەنجامدا، ساڵی 2016 تا 2019 بەڕێوەبەری بنکەی مەقام بووە، لە #01-07-2019# خانەنشین کراوە، ساڵی 2020 لە ماڵەکەی خۆی ستۆدیۆیەکی داناوە بۆ تۆمار کردنی ئاوازەکانی خۆی کە نزیکەی (60) ئاوازن و سوودی لە هۆنراوەی شاعیران بینیوە و تا ئێستاش بەردەوامە لە کاری هونەری.
ئەم ژیاننامەم لەخۆی وەرگرتووە لە #25-08-2021#[1]