ناو: نەوزاد
ناوی باوک: سەعید حوسێن
نازناو: نەوزاد #ڕواندز#ی
نەوزاد ڕواندزی- مۆسیقا ژەن
نوسینی: #خالید عومەر عوسمان#
ناوی تەواوی (نەوزاد سەعید حوسێن) ە، لە #1957-11-5# لە شارۆچکەی ڕواندز لەدایک بووە، خوێندنی سەرەتایی لە قوتابخانەی زۆزک و دواناوەندی لە ڕواندز تەواو کردووە، دەرچووی ئامادەیی کشتوکاڵ- ئاسکی کەلەک، لە 1987/8/28 هاوسەرگیری کردووە و چوار منداڵی هەیە بەناوەکانی (ئاری- هێڤی- هێلین- دالیا)، ساڵی 1972 وەکو کۆرس لە تیپی مۆسیقای مامۆستایان لە ڕواندز دەستی بەکاری هونەری کردووە و تا ساڵی 1974 لەو تیپە مایەوە، ساڵی 1976 دەستی داوەتە ئامێری کەمانجە، ساڵی 1977 بووەتە ئەندامی کۆمەڵەی هونەرو وێژەی کوردی- ڕواندز و لە چەندین ئاهەنگ و ڤیستیڤاڵ وەکو مۆسیقا ژەنێک بەشداری کردووە، ساڵی 1986 بووەتە ئەندامی تیپی مۆسیقای پاشای گەورە و بەشداری کردووە لە چەندین ڤیستیڤاڵ و تۆمار کردنی گۆرانی بۆ گۆرانی بێژان (وەلی دۆسکی- ئەحمەد شەریف- هاوتا ئەسعەد) هیتریش، دواتر لە هەولێر وەکو مۆسیقا ژەن بەشداری دەکات لە تۆمار کردنی گۆرانی بۆ گۆرانی بێژان (زیاد ئەسعەد- محەمەد عەزیز) و هیتریش، لەگەڵ تیپی هونەرو وێژەی کوردی- هەولێر بەشداری کردووە لە چەندین ڤیستیڤاڵ و تۆمار کردنی گۆرانی، لە دوای ساڵی 1993 لەگەڵ تیپی مۆسیقای هەولێر لە چەندین ڤیستیڤاڵ و ئاهەنگ و تۆمار کردنی گۆرانی بەشداری کردووە، پاشان لەگەڵ تیپی مۆسیقای هونەرە میللیەکانی هەولێر کاری کردووە، لە ساڵی 2015 تا 2020 وەکو مۆسیقا ژەن لە بەڕێوەبەرایەتی هونەر بەشی مۆسیقا وەکو فەرمانبەر دامەزراوە، دواتر خانەنشین بووە، ئەندامی کارای سەندیکای هونەرمەندانی هەولێرە.
ئەم ژیاننامەم لەخۆی وەرگرتووە لە 2021/9/12[1]