ناو: سرود
ناوی باوک: حاتەم حەسەن
سروود حاتەم- گۆرانی بێژ
نوسینی: #خالید عومەر عوسمان#
ناوی تەواوی (سروود حاتەم حەسەن حەمەد بەسێ) یە، لە #1984-2-29# لە گەرەکی ئازادی شاری #هەولێر# لەدایک بووە، لە عەشیرەتی (شێروانی) یە، خوێندنی سەرەتایی لە قوتابخانەی دەرسیم و ناوەندی لە بارزانی نەمر تەواو کردووە، بروانامەی دبلۆمی لە موزیک بەدەستهێناوە، قوتابی بەکالۆریۆس قوناغی دووەم ساڵی 2020- 2012 زانکۆی سەلاحەددین کۆلێژی هونەرە جوانەکان، ساڵی 2001 هاوسەرگیری کردووە و سێ کوری هەیە بەناوەکانی (ساری- سەردەم- سیڤەر)، ساڵی 1999 یەکەم ڤیدیۆ کلیپی لە هەردوو تەلەڤزیۆنی ئازادی و هەرێم تۆمار کردووە، بەشداری کردووە لەگەڵ (کۆمەڵەی هونەر و وێژەی کوردی- تیپی مۆسیقای قەرەچووغ- تیپی مۆسیقای مەخمور- گروپی موزیکی سینیۆ- مۆسیقای جازی ڤاڵا- بەڕێوەبەرایەتی هونەرەکانی موزیک، لە ساڵی 2014 تا 2021 بێ دەنگ بووە بەهۆی زۆری و بۆری هونەری کرچوکاڵ و دوور لە بازنەیی نەتەوەیی، سەرۆکی سەنتەری ڕۆشنبیری و هونەری ڤاڵا بووە بۆ ماوەی 8 ساڵ، دامەزرێنەری دەیان سەنتەر و گروپ و ڕێکخراوی حکومی و نا حکومی بووە سەر بە وەزارەتی ناوخۆ و وەزارەتی ڕۆشنبیری حکومەتی هەرێمی/ کوردستان ی عێراق، ئەندامی کارای سەندیکای هونەرمەندانی کوردستانە، سەرنووسەری ڕۆژنامەی کورد بووە لە ساڵانی 2009 تاکو 2011، خاوەن ئیمتیازی ڕۆژنامەی (ڤاڵا و گۆڤاری ڤاڵا) یە.
ئەم ژیاننامەم لەخۆی وەرگرتووە لە 2021/7/12[1]