ناو: پێشەنگ
ناوی باوک: محەمەد
ناوی دایک: شەمسە
رۆژی لەدایکبوون: #26-02-1991#
شوێنی لەدایکبوون: #سلێمانی#
$ژیاننامە$
پێشەنگ محەمەد عەبدولڕەحمان لە دایکبووی 26-02-1991 لە گەڕەکی ئیبراهیم پاشای شاری سلێمانی، دەرچووی کۆلێژی یاسایە لە ساڵی 2015 کۆلێژی تەواو کردووە و لە هەمان ساڵدا دەستی کردووە بە کاری پارێزەری، بەردەوامە لە ڕێکخراوی هاریکاری یاسای ژنان و چالاکوانێکی چالاکی بواری مەدەنی و کاری ڕێکخراوەییە، دۆسيەکانی کچان و ژنان ئەبینێت لە دادگا، هەڵگری بڕوانامەی دبلۆمی پیشەییە لە نێوەندگیری خێزانی و لە ساڵی 2019 دەست بەکاربووه وەک ئەندامی لیژنەی ئاشتەوایی لە بەڕێوەبەرایەتی بەرەنگاربوونەوەی توندوتیژی خێزانی لە سلێمانی.
وە هەروەها بە خۆبەخشی توانیوێتی هاوشانی پیاوان دۆسیەکان ببینێت لە دادگا و هاوکاری ژنان بێت بە بێ بەرامبەر بۆ بە دەست هێنانی مافەکانیان، دەیەوێت ژن بوون لەکارەکەی پیشان بدات، ئەو دەیەوێت ئازادی بۆ سەرکەوتن و بەدەست هێنانی مافەکان بێت، هەروەها لە کاری ڕێکخراوەیی وەک ستافی ڕێکخراو کاری پارێزەری دەکات[1].